Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی01-06-2026

د. عەبدوڵڵا چەلەبی: گرنگە منداڵان ڤاکسینی هەوکردنی جگەر وەربگرن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بڕوا فەرهاد
بڕوا فەرهاد01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

خانمێك شەکرەکەی بەرزە و لە جارانیش شیرینترە
تەندروستی02-06-2026

خانمێك شەکرەکەی بەرزە و لە جارانیش شیرینترە

لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکان: هیچ پزیشکێک فیلەر و بۆتۆکسی بێ ستیکەر بەکارنەهێنێت
تەندروستی02-06-2026

لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکان: هیچ پزیشکێک فیلەر و بۆتۆکسی بێ ستیکەر بەکارنەهێنێت

بەغدا؛ پزیشکانی گەنج بەهۆی کەمیی مووچە و دانەمەزراندنیان خۆپیشاندانیان کرد
تەندروستی02-06-2026

بەغدا؛ پزیشکانی گەنج بەهۆی کەمیی مووچە و دانەمەزراندنیان خۆپیشاندانیان کرد

رووداو- تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو داوا لە دایکان و باوکان دەکات، منداڵەکانیان لە کاتی خۆیدا بکوتن و دەڵێت، ڤاکسینی هەوکردنی جگەری جۆری B بەشێکە لە پڕۆگرامی کوتانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2026 د. عەبدوڵڵا چەلەبی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو  لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، "بەکارهێنانی ڤاکسین یەکێکە لە رێگە زۆر باشەکان بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی نەخۆشی نەبێت، چونکە ڤاکسینەکان مرۆڤ لە چەندین جۆری نەخۆشیی دەپارێزن."

د. عەبدوڵڵا چەلەبی گوتی، "ڤاکسینی هەوکردنی جگەر وەک پێشگیری بۆ تووشبوون لە ڤایرۆسی Bی جگەر بەکاردەهێنرێت و لە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە پڕۆگرامی کوتان."

ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی هەناو ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگە منداڵان ڤاکسینی هەوکردنی جگەر وەربگرن، چونکە لە منداڵاندا دەبێتە نەخۆشییەکی درێژخایەن، بۆیە باشتروایە لە منداڵیدا وەربگیرێت.

بڕوا فەرهاد
بڕوا فەرهاد01-06-2026