Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی01-06-2026

چۆن تەمەنی دڵی کەسێک 16 ساڵ لەخۆی پیرترە؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

10 هۆکار کە وادەکەن؛ لەم هاوینە زوو زوو شووتی بخۆیت
تەندروستی01-06-2026

10 هۆکار کە وادەکەن؛ لەم هاوینە زوو زوو شووتی بخۆیت

پسپۆڕێک: هیچ شامپۆ و مادەیەکی کیمیایی بە خێرایی و لەماوەیەکی کەمدا قژهەڵوەرین چارەسەر ناکات
تەندروستی01-06-2026

پسپۆڕێک: هیچ شامپۆ و مادەیەکی کیمیایی بە خێرایی و لەماوەیەکی کەمدا قژهەڵوەرین چارەسەر ناکات

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە
تەندروستی28-05-2026

ڤێتێرنەریی راپەڕین: 20 ساڵە داوای کوشتارگە دەکەین و تاوەکو ئێستا نییە

رووداو - تەندروستی

نوێترین بەرنامەی دکتۆر ئاراس لەبارەی دۆخی کەسایەتییەکی نێو سۆشیاڵ میدیا بوو کە لە دۆخی تەندروستی کۆڵدرایەوە و کۆمەڵێک پشکنین و رێنوێنیی پێدرا. ئەو کەسەش ئەدهەم ئەحمەدە کە بەوە ناسراوە ''خۆشخۆرە و بە چێژەوە خۆراک دەخوات''.

لەنێو بەرنامەکە سێ پسپۆڕ باسیان لە پشکنین و دۆخی تەندروستیی ئەدهەم کرد، یەکێک لەوانە د. کارزان عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو بوو کە گوتی: مێشک داوای هۆڕمۆنەکانی دڵخۆشی دەکات، کە کۆنتڕۆڵی گەدە دەکەن و برسی دەکات، لەبەر ئەوەی هەندێکجار بۆ رەواندنەوەی دڵتووندی و خەمباری، پەنا دەبرێتە بەر خواردن و بەتایبەتیش خواردنی شیرینی.

د. مازیار جەبار، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شەکرە و هەناو دەڵێت: ئەوانەی زۆر دەخۆن و قەڵەویشن، ئەو هۆڕمۆنەیان لە جەستەدا کەم دەبێتەوە کە هەستی تێربوونیان لەکاتی خواردندا پێدەدات، ئەمەش وا لە کەسەکە دەکات، ئەوەی دەیخوات، هێشتا هەر کەم بێت و حەزی زۆر زیاتر بێت.

ئەوین هیوا، خۆراکناس رایدەگەیێنێت، بۆ ئەوەی ئەدهەم لاواز ببێتەوە، پێویستە سەرەکیترین رێگە گۆڕانکاری بێت لە خۆراکەکانی، بەتایبەت کەمکردنەوەیان و گۆڕینیان بۆ سەوزە، میوە و خۆراکە پڕ پڕۆتین و ریشاڵییەکان.

ئەنجامی پشکنینەکانی ئەدهەم ئەوە دەردەخەن، ئەو بەهۆی قەڵەوییەکەیەوە دڵی لاواز بووە و تەمەنی دڵ و لوولەکانی خوێنی پیرترە لەو تەمەنی ئێستا هەیەتی، بەجۆرێک 16 ساڵ پیرترە و هی دڵی کەسێکی 65 ساڵە. د. کارزان ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ئەدهەم 110 کیلۆگرام لە کێشی ئاسایی زیاترە (ئەمەش ئەگەری مردنی لەناکاو، جەڵتە و گیرانی لوولەکانی خوێن)ـی زیاد دەکات.

شکار رێبوار
شکار رێبوار01-06-2026