رووداو دیجیتاڵ
نرخی مسقاڵێک زێری عەیارە 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 30 هەزار دابەزی. گوتەبێژی زێڕەنگەرانی هەولێر دەڵێ، هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە و زیاتریش دادەبەزێ.
ئەمڕۆ هەینی 30ی تشرینی یەکەمی 2026، هەندرێن وەرتی، گوتەبێژی بازاڕی زێڕەنگەرانی هەولێر، بە رووداوی گوت: "نرخی مسقاڵێک زێری عەیارە 21 بۆ 929 هەزار دینار دابەزی، لە کاتێکدا دوێنێ ئەم کاتانە بە 959 هەزار دینار بوو."
سەبارەت بە هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە، هەندرێن وەرتی گوتی: "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیکەی 118 دۆلار و بەردەوامیی گرژییەکانی تەنگەی هورمز هۆکاران و پێشبینیش دەکرێت نرخەکە زیاتر دابەزێت."
نرخی مسقاڵەکانی دیکەی زێڕ بەم شێوەیە:
- زێڕی عەیار 21 به 929 هەزار دینار.
- زێڕی عەیار 18 به 797 هەزار دینار.
- زێڕی عەیار 22 به 973 هەزار دینار.
- زێڕی عەیار 24 به 1062 ملیۆن دینار.
هەر ئەمڕۆ هەینی، سۆکار ئازاد، زێڕەنگەر لە سلێمانی بە رووداوی گوت: "بەراورد بە دوێنێ، نرخی مسقاڵێک زێری عەیارە 21 بۆ 931 هەزار دینار دابەزیوە، لە کاتێکدا دوێنی پێنجشەممە بە 959 هەزار دینار دەفرۆشرا."
سەبارەت بە جۆرەکانی دیکەی زێڕ، سۆکار ئازاد گوتی: "نرخی هەموویان دابەزیوە. هاوکات بەشێک لە هاونیشتمانییان بەهۆی ئەوەی پێیان وایە نرخەکەی زیاتر دادەبەزێ، دێن و زێڕەکانیان دەفرۆشن".


.jpg&w=3840&q=75)