بەنزینی 'پاڵپشتیکراو' کە لیتری بە 750 دینار دابەش دەکرێت رۆژانە کەم دەکات، رۆژی 23ـی تەمموزی 2026، لە هەموو پارێزگاکان 2 ملیۆن و 556 هەزار لیتر دابەشکرا، بەڵام رۆژی 26ـی تەمموزی 2026، بڕەکە بۆ ملیۆنێک و 548 هەزار لیتر کەمکرایەوە.
ئەگەرچی نرخی بەنزین دابەزێندراوە، بەڵام ئێستا کێشەی سەرەکی شۆفێران بە تایبەت لە پارێزگای هەولێر نەبوونی بەنزینە و ماوەیەکی زۆر بۆ کڕینی بەنزین لە نۆرەی درێژدا چاوەڕێ دەکەن.
لە پارێزگای هەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دابەشکردنی بەنزین، بڕیاردراوە بە سیستمی کۆبۆنی گازی ماڵان بەنزین بە شۆفێران بدرێت و پرۆسەکە لە ئەمڕۆ 27ـی تەمموزەوە دەستیپێکردووە.
سالار محەممەد، لێپرسراوی لیژنەکانی بەدواداچوونی دابەشكردنی سووتەمەنی هەولێر بە رووداوی گوت، پرۆسەکە تاقیکارییە ئەگەر جێبەجێ بکرێت هەر شۆفێرێک 40 لیتر بەنزینی پێ دەدرێت.
