ترەید لەگەڵ د.ترەیدەر دەستیپێکرد، کە بڕگەیەکی بووڵتەنی ئابوورییە (BY MSF) د. محەممەد ئەمین پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان، بە د. ترەیدەر ناسراوە لەگەڵ محەممەد شێخ فاتیح شیکردنەوە بۆ بازاڕە دارایییەکان دەکەن.
محەممەد شێخ فاتیح و د.ترەیدەر لە یەکەم بڕگەیاندا دەستورێکی کارکردنیان راگەیاند بە ناونیشانی "نە سەیرمان بکەن و نە گوێمان لێ بگرن" تاوەکو رەچاوی خاڵەکانی دەستوورەکە نەکەن.
دەستووری ترەید لەگەڵ د.ترەیدەر
- مەبەستمان تەنیا فێرکاری و شیکردنەوەی ئابوورییە
- راستەوخۆ راوێژی کڕین و فرۆشتن نادەین
- ئێمە بەرپرسین لە داتا و شیکردنەوەکانمان
- ئێوە بەرپرسن لە کڕین و فرۆشتن و بڕیارەکانتان
- هیچ کەس ناتوانێت بە دڵنیایی ئاراستەی داهاتووی بازاڕ پێشبینی بکات
- بازاڕە دارییەکان هەمیشە لەگەڵ مەترسی و گۆڕانکارییەکان دەگۆڕێن
- یەکەم بەشی شرۆڤەکان تایبەت بوو بە سوودی بانکی و نرخی زێڕ، د. محەممەد ئەمین پسپۆڕی
-بازاڕە داراییەکان رایگەیاند، ئەگەر بازرگانە گەورەکان بزانن وڵاتان سوودی بانکی بەرز دەکەنەوە،
-ئەگەر هەیە کە لەگەڵ بەرزبوونەوەکەدا نرخی زێڕ زیاد بکات.

بە گوتەی د. ترەیدەر لە مێژوودا چەند جارێک هەبووە سوودی بانکی بەرز کراوەتەوە و بەدوایدا نرخی زێڕیش بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ نرخی زێڕ نزیکبووەوە لە 4050 دۆلار، د. ترەیدەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دۆخی بازاڕ نرخی زێڕ بەرەو سەرەوە پاڵ دەدات بە شێوەیەک کە بەرەو 4090 و 4100 دۆلار دەڕوات.



