داتاکانی بەکاربەر و وەبەرهێنانی چین دادەبەزن، د. ترەیدەر دەڵێت، ناتوانرێت بگوترێت ئابووری چین بەرەو لەنێوچوون دەچێت. رۆژی 18ـی ئابی 2026، د. محەممەد ئەمین، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان، کە بە (د. ترەیدەر) ناسراوە، لەگەڵ محەممەد شێخ فاتیح شرۆڤەی بازاڕەکانی ئاسیایان کرد، بە تایبەت داتاکانی بەکاربەر و بەرهەمهێنانی پیشەسازی چین. د. ترەیدەر رایگەیاند، بە گوێرەی داتا بڵاوکراوەکان گەشەی بەکاربردنی چین زۆر لاواز بووە، چونکە پێشبینی دەکرا 1.5 بێت، بەڵام 0.6 بوو، هەروەها بەرهەمهێنانی پیشەسازی پێشبینی دەکرا 5٪ بێت، بووەتە 4.5٪ و خێرای بەرهەمهێنانی چین کەمیکردووە. هەر بە گوێرەی داتاکان وەبەرهێنان لە خانووبەرە 19٪ و وەبەرهێنان لە ژێرخان 3.6٪ کەمیکردووە. بە گوتەی د.ترەیدەر داتاکان مەترسیدارن چونکە پێشبینی گەشەی زیاتر دەکرا، بەڵام ئەوە رووینەداوە. پێچەوانەی پاشەکشێی داتاکانی وەبەرهێنان داتاکانی تایبەت بە بێکاری روویان لە بەرز بوونەوە کردووە، بە جۆرێک لە ٪5 بەرزبوونەوەتەوە بۆ 5.2٪. د.ترەیدەر لەبارەی داتاکانی بێکاری لە چین گوتی، "ناتوانرێت بگوترێت ئابووری چین بەرەو لەنێوچوون دەچێت، چونکە داتاکانی هەناردەی 14٪ زیادییان کردووە، بۆیە دەبێت چین متمانەی خۆی لەسەر هەناردە دابنێت".