رووداو دیجیتاڵ
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 6 ساڵدا (2019 - 2025) حکومەتی عێراق زیاتر لە 48 تریلیۆن دیناری پشکی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، واتە بە تێکڕا ساڵانە زیاتر لە 8 تریلیۆن دینار نەنێردراوە.
بەگوێرەی داتاکان، کۆی گشتیی بوجەی عێراق لەو 6 ساڵەدا یەک بلیار و 155 تریلیۆن و 733 ملیار و 592 ملیۆن دینار بووە، 12.67٪ی پشکی هەرێمی کوردستان لەو پارەیە، 146 تریلیۆن و 431 ملیار و 446 ملیۆن و 106 هەزار و 400 دینار بووە.
پشکی هەرێمی کوردستان دوای لێبڕینەکان (لە بودجەی سەروەری و حاکیمە)، 79 تریلیۆن 585 ملیار و 233 ملیۆن دینار ماوەتەوە، لەو پارەیە حکومەتی فیدراڵ 33 تریلیۆن و 426 ملیار و 821 ملیۆن و 360 هەزار دیناری ناردووە و 48 تریلیۆن و 745 ملیار و 336 ملیۆن و 640 هەزار دیناری نەناردووە.
زۆرترین پارە کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی ناردبێت لەو 6 ساڵەدا لە ساڵی 2024دا بووە، کە 10 تریلیۆن و 26 ملیار و 445 ملیۆن دینار بووە، کەمترین پارەی تەمویلکراو لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە لە ساڵی 2022 بووە، کە تەنیا 400 ملیار دینار بووە.
لەو 6 ساڵەدا تەنیا لە ساڵەکانی 2019 و 2024دا حکومەتی عێراق مووچەی هەر 12 مانگەکەی ئەو دوو ساڵەی ناردووە. لە ماوەی ئەو 6 ساڵەدا لە کۆی 84 مانگ، لە 30 مانگدا هیچ مووچەیەکی نەناردووە، کە زۆرترینی لە ساڵی 2022 بوو، کە تەنیا مووچەی دوو مانگی ناردبوو، کە مووچەی مانگەکانی شوبات و ئادار بوو، کە بۆ هەر مانگێک تەنیا 200 ملیار ناردووە ئەویش بە قەرز.
بودجەی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان (بە دینار) بەپێی ساڵەکان:
ساڵی 2019:
- بودجەی گشتیی عێراق: 133,107,616,000,000
- پشکی هەرێمی کوردستان: 16,864,734,947,200
- پشکی هەرێمی کوردستان دوای لێبڕینەکان: 9,783,052,000,000
- پشكی تەمویلکراو: 5,315,480,000,000
- پشكی نەنێردراو: 4,467,572,000,000
ساڵی 2020:
- بودجەی گشتیی عێراق: 148,000,000,000,000
- پشکی هەرێمی کوردستان: 18,751,600,000,000
- پشکی هەرێمی کوردستان دوای لێبڕینەکان: 0
- پشكی تەمویلکراو: 2,186,925,000,000
- پشكی نەنێردراو: 0
ساڵی 2021:
- بودجەی گشتیی عێراق: 129,993,009,000,000
- پشکی هەرێمی کوردستان: 16,470,114,240,300
- پشکی هەرێمی کوردستان دوای لێبڕینەکان: 11,483,384,000,000
- پشكی تەمویلکراو: 1,200,000,000,000
- پشكی نەنێردراو: 10,283,384,000,000
ساڵی 2022:
- بودجەی گشتیی عێراق: 122,000,000,000,000
- پشکی هەرێمی کوردستان 15,457,400,000,000
- پشکی هەرێمی کوردستان دوای لێبڕینەکان: 0
- پشكی تەمویلکراو: 400,000,000,000
- پشكی نەنێردراو: 0
ساڵی 2023:
- بودجەی گشتیی عێراق: 198,910,343,000,000
- پشکی هەرێمی کوردستان: 25,201,940,458,100
- پشکی هەرێمی کوردستان دوای لێبڕینەکان: 16,497,871,000,000
- پشكی تەمویلکراو: 4,698,000,000,000
- پشكی نەنێردراو: 11,799,871,000,000
ساڵی 2024:
- بودجەی گشتیی عێراق: 211,861,312,000,000
- پشکی هەرێمی کوردستان: 26,842,828,230,400
- پشکی هەرێمی کوردستان دوای لێبڕینەکان: 20,910,463,000,000
- پشكی تەمویلکراو: 10,026,445,000,000
- پشكی نەنێردراو: 10,884,018,000,000
ساڵی 2025:
- بودجەی گشتی عێراق: 211,861,312,000,000
- پشکی هەرێمی کوردستان: 26,842,828,230,400
- پشکی هەرێمی کوردستان دوای لێبڕینەکان: 20,910,463,000,000
- پشكی تەمویلکراو: 9,599,971,360,000
- پشكی نەنێردراو: 11,310,491,640,000
کۆی گشتی (2019 - 2025):
- بودجەی گشتیی عێراق: 1,155,733,592,000,000
- پشکی هەرێمی کوردستان: 146,431,446,106,400
- پشکی هەرێمی کوردستان دوای لێبڕینەکان: 79,585,233,000,000
- پشكی تەمویلکراو: 33,426,821,360,000
- پشكی نەنێردراو: 48,745,336,640,000
ناردنی بودجە بەپێی ساڵەکان:
ساڵی 2019: 12 مووچە
ساڵی 2020: شەش مووچە
ساڵی 2021: شەش مووچە
ساڵی 2022: دوو مووچە
ساڵی 2023: پێنج مووچە
ساڵی 2024: 12 مووچە
ساڵی 2025: 10 مووچە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە ساڵانی 2019 تاوەکو 2023 حکومەتی فیدراڵ بەشی زۆری پشکەکانی تەمویلکراو وەکو قەرز لەسەر هەرێمی کوردستان هەژمار کردووە.
میکانیزمی خەرجکردنی مووچەی ئەو شەش ساڵە
مووچەی ساڵی 2019:
کۆی مووچە خەرجکراوەکان: 12 مووچە.
پارەی تەرخانکراو: 10 تریلیۆن و 650 ملیار و 887 ملیۆن دینار.
تەمویلی حکومەتی فیدراڵی: 5 تریلیۆن و 315 ملیار و 480 ملیۆن دینار.
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە: 252 ملیار و 340 ملیۆن دینار.
داهاتی نەوت (سامانە سرووشتییەکان): 4 تریلیۆن و 430 ملیار و 355 ملیۆن دینار.
داهاتی ناوخۆ (وەزارەتی دارایی): 742 ملیار و 712 ملیۆن دینار.
مووچەی 2020:
کۆی مووچە خەرجکراوەکان: 8 مووچە (3 مووچەیان بە تەواوی و 5 مووچەش بە لێبڕینەوە)
پارەی خەرجکراو: 6 تریلیۆن و 275 ملیار و 50 ملیۆن دینار
تەمویلی حکومەتی فیدراڵی: 2 تریلیۆن و 186 ملیار و 925 میلۆن دینار
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە: 162 ملیار و 300 ملیۆن دینار.
داهاتی نەوت (سامانە سرووشتییەکان): 3 تریلیۆن و 7 ملیار و 957 ملیۆن دینار
داهاتی ناوخۆ (وەزارەتی دارایی): 917 ملیار و 868 ملیۆن دینار.
مووچەی ساڵی 2021:
کۆی مووچە خەرجکراوەکان: 12 مووچە (6 مووچەیان بە تەواوی و 6 مووچەش بە لێبڕینەوە).
پارەی خەرجکراو: 9 تریلیۆن و 497 ملیار و 50 ملیۆن دینار.
تەمویلی حکومەتی فیدراڵی: 1 تریلیۆن و 200 ملیار دینار.
داهاتی نەوت (سامانە سرووشتییەکان): 5 تریلیۆن و 557 ملیار دینار.
داهاتی ناوخۆ (وەزارەتی دارایی): 2 تریلیۆن و 740 ملیار و 658 ملیۆن دینار.
مووچەی ساڵی 2022:
کۆی مووچە خەرجکراوەکان: 12 مووچە.
پارەی خەرجکراو: 9 تریلیۆن و 895 ملیار و 456 ملیۆن دینار.
تەمویلی حکومەتی فیدراڵی: 400 ملیار دینار.
داهاتی نەوت (سامانە سرووشتییەکان): 7 تریلیۆن و 777 ملیار و 96 ملیۆن دینار.
داهاتی ناوخۆ (وەزارەتی دارایی): 1 تریلیۆن و 718 ملیار و 360 ملیۆن دینار.
مووچەی ساڵی 2023:
کۆی مووچە خەرجکراوەکان: 9 مووچە (بەبێ لێبڕین)
پارەی خەرجکراو: 8 تریلیۆن و 283 ملیار و 815 ملیۆن دینار.
تەمویلی حکومەتی فیدراڵی: 4 تریلیۆن و 698 ملیار دینار.
داهاتی نەوت (سامانە سرووشتییەکان): 1 تریلیۆن و 895 ملیار و 538 ملیۆن دینار.
داهاتی ناوخۆ (وەزارەتی دارایی): 1 تریلیۆن و 690 ملیار و 277 ملیۆن دینار.
مووچەی ساڵی 2024:
کۆی مووچە خەرجکراوەکان: 11 مووچە
پارەی خەرجکراو: 10 تریلیۆن و 709 ملیار و 736 ملیۆن و 357 هەزار دینار.
تەمویلی حکومەتی فیدراڵی: 10 تریلیۆن و 26 ملیار و 445 ملیۆن دینار.
داهاتی ناوخۆ (وەزارەتی دارایی): 683 ملیار و 291 ملیۆن دینار.
مووچەی ساڵی 2025:
کۆی مووچە خەرجکراوەکان: 10 مووچە.
پارەی خەرجکراو: 10 تریلیۆن و 21 ملیار و 31 ملیۆن و 360 هەزار دینار.
تەمویلی حکومەتی فیدراڵی: 9 تریلیۆن و 556 ملیار و 701 ملیۆن و 360 هەزار دینار.
داهاتی ناوخۆ (وەزارەتی دارایی): 421 ملیار و 60 ملیۆن دینار.

.jpg&w=3840&q=75)

