رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆی بەهای دینار دابەزی. سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەولێر دەڵێ، "تەنیا دەنگۆیەک بازاڕی شێواندووە".
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 157 هەزار دینار دەفرۆشرێت".
لە بازاری دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 156 هەزار و 900 دینارە.
دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کورسدتان، 100 دۆلار بە 155 هەزار و 1450 دینار بوو.
حاجی سابیر گوتی: "دوای گۆڕینی سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق، دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە، گوایە لە مانگی 9 بەدواوە، بانکی ناوەندی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار نافرۆشێت و دەیداتە 145 هەزار دینار، ئەوە نرخی دیناری دابەزاندووە، لەکاتێکدا هیچی فەرمی نییە".



.jpg&w=3840&q=75)