رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ لە دابەزینەکانی بەردەوامە و لە مانێگێکدا نزیکەی 305 دۆلار دابەزیووە. د. ترەیدەر دەڵێت، لە کاتی دابەزیندا لە بازاڕدا مامەڵە مەکەن.
بازاڕە جیهانییەکان لە کۆتایی هەفتەدا بە ناسەقامگیرییەوە مامەڵەیان کرد و زۆربەیان تووشی گوشار و دابەزین بوون.
سێ بابەتی سەرەکی کاریگەرییان لەسەر وەبەرهێنەران هەبووە، گۆڕانکارییەکانی کەرتی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد، چاوەڕوانییەکان بۆ بەرزبوونەوەی سوودی بانکی فیدراڵی ئەمریکا، نرخی نەوت و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
رۆژی 15ـی تشرینی دووەمی 2026، دۆخی بازاڕە داراییەکان تەوەری سەرەکی شرۆڤەکانی د. محەممەد ئەمین (د. ترەیدەر)، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان و محەممەد شێخ فاتیح بوو، د.ترەیدەر رایگەیاند، وەبەرهێنەران نیگەرانن، بۆیە بەردەوام پارە لە سندووقەکانی ETF دێتە دەرەوە.
باسی لەوەشکرد، لە کاتی دابەزینی بازاڕەکاندا وەبەرهێنەران بەردەوام هەوڵ دەدەن پارە نەختیینەییەکان لای خۆیان بهێڵنەوە تاوەکو ئەو کاتەی کاتێکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان دەدۆزنەوە.
بە گوتەی د. ترەیدەر لە ئێستادا کڕیاری باش لە بازاڕدا نییە تاوەکو وەربەرهێنەران بتوانن وەبەرهێنان بکەن و گوتی، "خراپترین کات ئەوەیە لە کاتی دابەزیندا بییتە کڕیار لە بازاڕەکاندا، بۆیە هۆکاری دابەزینەکە لە خوودی دابەزینەکە گرنگترە.
لە مانگێکدا نرخی زێڕ نزیکەی 305 دۆلار دابەزیووە و رێژەی 7.29% نرخەکەی لەدەستداوە.
سەبارەت بە نرخی زێڕ، د. ترەیدەر باسی لەوەکرد، نرخەکان بەو ئاڕاستایەن کە فرۆشیارەکانی زێڕ لە کڕیارەکانی زێڕ بەهێزترن، بۆیە نرخەکەی دابەزیووە.
رۆژی 15ـی تشرینی دووەمی 2026، تاوەکو داخستنی بازاڕەکان نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 3 هەزار و 881 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.



