لە رۆژی دەستبەکاربوونی ترەمپ لە خوولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بیتکۆین 25%ـی نرخەکەی لەدەستداوە، د. ترەیدەر دەڵێت، ترەمپ لەبری خزمەت خیانەتی کردووە.
لە دوای دەستپێکردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2025، بیتکۆین زیاتر لە 25%ـی نرخەکەی لەدەستداوە هەر بیتکۆینێک 102 هەزار دۆلارەوە 75 هەزار دۆلار دابەزیووە.
رۆژی 8ـی تشرینی دوەمی 2026، د. محەممەد ئەمین، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان، کە بە "د. ترەیدەر ناسراوە" لەگەڵ محەممەد شێخ فاتیح شرۆڤەی نرخی بیتکۆینیان کرد و رایگەیاند، ترەمپ ئەوەندەی خیانەتی لە بیتکۆین کردووە، ئەوەندە خزمەتی نەکردووە چونکە دەستوەردان لە بازاڕە دارایییەکان دەکات.
باسی لەوەشکرد، دەستوەردانەکانی ترەمپ کاریگەری لەسەر بیتکۆین هەبووە و بەردەوام پارە لە سندووقەکانی دراوە دیجیتاڵییەکە هاتووەتەوە دەرەوە و فرۆشیارەکان زۆر لە کڕیارەکان زیاتر بوون.
د.ترەیدەر پێشبینی کرد، نرخی بیتکۆین زیاتر دابەزێت و لەو نرخەی ئێستا هەیە کە نرخی هەر بیتکۆینێک بە نزیکەی 75 هەزار دۆلارە.
ئێستا مەترسییەکی دیکە لەسەر بیتکۆین دروستبووە کە چاوەڕوان دەکرێت بڕی مامەڵەکردن بە دراوەکە کەم بکاتەوە ئەویش بڕیارێکی یۆنانە بۆ دانانی باج لەسەر دراوە دیجیتاڵییەکان.
د. ترەیدەر نموونەی هیندستانی هێنایەوە کە 01٪ باجی لەسەر دراوە دیجیتاڵییەکان داناوە و گوتی، " بەهۆی ئەو بڕیارە مامەڵەکردنی نزیکەی 80٪ لە نێوخۆی وڵاتەکە کەمیکرد".
بە گوێرەی بڕیارەکەی یۆنان بڕیارەکە بۆ سەپاندنی باجی 10٪ لەسەر دراوە دیجتاڵییەکان لە 01ـی کانوونی دووەمی 2027 دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.



