رووداو دیجیتاڵ
چیمەن ناسری، خانمە هونەرمەندی بواری فیلم و کۆمیدی لە شاری سنە کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی تەممووزی 2026، هونەرمەندبیهنام محەممەدی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چیمەن ناسری، لە تەمەنی 55 ساڵیدا بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دواییکرد."
چیمەن ناسری لە ساڵی 1971 لە شاری سنە لەدایکبووە، لە فیلمی (رێگەی خۆشبەختی) و زنجیرەی (رۆژە خۆشەکانی ژیان و کانی مۆناکۆ) بەشدار بووە.
ئەو هونەرمەندە لە ژمارەیەک شانۆگەریشدا بەشداری کردووە، لەوانەش (کوڕە یا کەنیشک). لە کارە کۆمیدییەکانیدا بە "دایە مینا" ناسرابوو.
چیمەن ناسری، شەوی یەکشەممە بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە کۆچی دواییکرد. تەرمی چیمەن ناسری، ئەمڕۆ لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی بەهەشتی لە سنە بە خاکسپێردرا.


