رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەندی گۆرانیبێژ
پەرەستوو کارزان نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (چاوم لەڕێیە) بڵاودەکاتەوە کە گۆرانییەکی
بەندەریی شادە.
لەبارەی بەرهەمە نوێیەکەیەوە،
پەرەستوو کارزان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گۆرانییەکە بەندەرییەکی شادە،
بە جلی کوردی و جلی عەرەبیی بەندەرییەوە کلیپەکەم کردووە".
تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن
حەمید کەرەمی-یەوە نووسراوە، کاری ئەرێنج و دابەشکردنی مۆسیقا لەلایەن دەیڤید نیازی-یەوە
بۆ کراوە، هەروەها موحسین ئاریوان کاری وێنەگرتنی کلیپەکەی جێبەجێ کردووە.

پەرەستوو کارزان، ساڵی 1990 لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئێستا دانیشتووی شاری هەولێرە و لە ماوەی کارکردنی هونەریدا تاوەکو ئێستا 8 ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردووەتەوە.


