Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق27-05-2026

زەیدی: داوا لە گرووپە چەکدارەکان دەکەم هەمان هەنگاوی موقتەدا سەدر بنێن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێشنیازەیاسایەک لە عێراق؛ پۆلیس دەتوانێت بەزۆر نەخۆش بباتە بنکەی چارەسەریی دەروونی
عێراق27-05-2026

پێشنیازەیاسایەک لە عێراق؛ پۆلیس دەتوانێت بەزۆر نەخۆش بباتە بنکەی چارەسەریی دەروونی

سەدر گرووپە چەکدارەکەی لە رەوتەکەی دابڕی
عێراق27-05-2026

سەدر گرووپە چەکدارەکەی لە رەوتەکەی دابڕی

خالید شوانی: بەم نزیکانە دەنگ لەسەر رێنمایی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ دەدرێت
عێراق27-05-2026

خالید شوانی: بەم نزیکانە دەنگ لەسەر رێنمایی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ دەدرێت

رووداو دیجیتاڵ

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی موقتەدا سەدری کرد لەبارەی بڕیارێکی بۆ دابڕاندنی گرووپی چەکداریی سەرایا سەلام لە رەوتی نیشتمانیی شیعە و بەستنەوەى تەواوەتى بە دەوڵەتەوە و رایگەیاند: "ئەو دەستپێشخەرییە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئاراستەی سەقامگیریی ناوخۆیی" داواشی لە گرووپە چەکدارەکانی دیکە کرد هەمان هەنگاو بنێن.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، گرووپی چەکداریی سەرایا سەلامی لە رەوتەکەی دابڕی، بۆ ئەوەی بەتەواوی ببنە بەشێک لە دەوڵەت. داوای لە پێکهاتەکانی دیکەی حەشدی شەعبییش کرد، خۆیان لە بڕیاری حیزبی و تائیفی بپچڕێنن.

چوارشەممە 27ی ئایاری 2026، عەلی فالح زەیدی، لەو بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ستایشی ئەو هەڵوێستەی موقتەدا سەدری کردووە و ئاماژەی بەوە داوە، ئەو هەنگاوە پێویستییەکی سەرەکییە بۆ پاڵپشتیی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی شکۆ و سەروەریی یاسا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییەی موقتەدا سەدر هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئاراستەی بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوخۆیی و چەسپاندنی بنەمای سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت و پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان لە بەجێگەیاندنى ئەرکە نیشتمانی و دەستوورییەکانى.

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی دیکە کرد کە هەمان "رێچکەی نیشتمانی و بەرپرسیارانە" بگرنەبەر و لە ژێر چەتری دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکاندا کار بکەن، بۆ گەرەنتیی پاراستنی عێراق و سەروەرییەکەی، لەسەر ئەو بنەمایەی کە دەوڵەت تەنیا لایەنی رێپێدراوە بۆ ئەوەی چەکی بەدەستەوە بێت و یاسا جێبەجێ بکات.

عەلی فالح زەیدی رایگەیاند، ئەم قۆنازە پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانی هەموو لایەک و پێشخستنی بەرژەوەندیی نیشتمانیی باڵای عێراقە.