Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەم وێنەیە پێگەیەکی ناوچەی جەلیلی سەروو لە باکووری ئیسرائیل. باڵەخانە وێرانکراوەکانی باشووری لوبنان لە پاشخانی قەڵا مێژوویییەکەی شەقیفـدا نیشان دەدات. - JALAA MAREY / AFP

ئەم وێنەیە پێگەیەکی ناوچەی جەلیلی سەروو لە باکووری ئیسرائیل. باڵەخانە وێرانکراوەکانی باشووری لوبنان لە پاشخانی قەڵا مێژوویییەکەی شەقیفـدا نیشان دەدات. - JALAA MAREY / AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست02-06-2026

سوپای ئیسرائیل دەڵێت دوو مووشەکیان خستووەتە خوارەوە کە لە لوبنانەوە هاوێژرابوون

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر
بژار زوبێر02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئیسرائیل: هێرشەکانمان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵایە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

ئیسرائیل: هێرشەکانمان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵایە

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: حیزبوڵڵا بۆ ئاگربەستێکی هەمەلایەنە ئامادەیە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: حیزبوڵڵا بۆ ئاگربەستێکی هەمەلایەنە ئامادەیە

نەتەنیاهوو فەرمانی هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیرووتی دەرکرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

نەتەنیاهوو فەرمانی هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیرووتی دەرکرد

رووداو  دیجیتاڵ

 
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییان دوو مووشەکیان خستووەتە خوارەوە کە لە لوبنانەوە هاوێژرابوون؛ ئەمەش تەنیا چەند کاژێرێک دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو شەڕی نێوان هەردوولا کۆتایی دێت.

 
سوپای ئیسرائیل لە کەناڵی تەلەگرامی خۆی بڵاویکردەوە: "دوای لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کاژێر 01:35ـی بەرەبەیان لە چەند ناوچەیەکی باکووری ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی دوو مووشەکی خستە خوارەوە کە لە لوبنانەوە خاکی ئیسرائیلیان بەزاندبوو."

هەروەها سوپاکە ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئامانجێکی ئاسمانیی گوماناوی"ـیان بینیوە کە دواتر لە خاکی ئیسرائیل و لە نزیک سنووری لوبنان کەوتووەتە خوارەوە. روونیشیکردەوە کە هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە ترەمپ رایگەیاندبوو، توانیویەتی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا رازی بکات کە گرژییەکان کەم بکەنەوە.

شەڕی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە 2ـی ئادار لوبنانیشی گرتەوە، کاتێک حیزبوڵڵا لە تۆڵەی کوژرانی رێبەری باڵای ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، چەندین مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. بڕیاریش بوو لە 17ـی نیسانەوە ئاگربەستێک شەڕەکە رابگرێت، بەڵام بەردەوام لەلایەن هەردوولاوە پێشێل کراوە.

ترەمپ دوای ئەوەی گوتی کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی "زۆر بەرهەمدار"ـی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەبووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵەوە رایگەیاند: "هیچ هێزێکی سەربازی ناچێتە بەیرووت و ئەو هێزانەشی لە رێگە بوون، گەڕێندراونەتەوە."

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها گوتی: "بە هەمان شێوە، لەرێگەی نوێنەرانی باڵاوە، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ حیزبوڵڵا هەبوو، ئەوان رازی بوون کە هەموو تەقەکردنێک بوەستێت. ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەریان، ئەوانیش هێرش ناکەنە سەر ئیسرائیل."

بەڵام دواتر نەتەنیاهوو رایگەیاند کە بە ترەمپی گوتووە: "ئەگەر حیزبوڵڵا واز لە هێرشکردنە سەر شارۆچکە و هاووڵاتییانمان نەهێنێت، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئامانجە تیرۆریستییەکان لە بەیرووت."

لەگەڵ ئەوەشدا، ترەمپ جەختی لەسەر هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە کردەوە و لە پۆستێکی دیکەدا نووسی کە "هیوادارە" ئیسرائیل و حیزبوڵڵا "بۆ تاهەتایە" شەڕ رابگرن.


بژار زوبێر
بژار زوبێر02-06-2026