Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵا و لۆگۆی حیزبوڵڵا. وێنە: Reuters

ئاڵا و لۆگۆی حیزبوڵڵا. وێنە: Reuters

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: حیزبوڵڵا بۆ ئاگربەستێکی هەمەلایەنە ئامادەیە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئیسرائیل: هێرشەکانمان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵایە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

ئیسرائیل: هێرشەکانمان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵایە

نەتەنیاهوو فەرمانی هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیرووتی دەرکرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

نەتەنیاهوو فەرمانی هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیرووتی دەرکرد

دادگای باڵای ئیسرائیل دانانی سەرۆکی نوێی مۆسادی پەسندکرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

دادگای باڵای ئیسرائیل دانانی سەرۆکی نوێی مۆسادی پەسندکرد

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی راگەیاندووە، حیزبوڵڵا ئامادەیە بۆ ئاگربەستێکی "تەواو و دەستبەجێ" لەگەڵ ئیسرائیل و بەڵێنی گەرەنتی جێبەجێکردنەکەشی داوە. هاوکات ئێران ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی لەگەڵ ئەمریکا راگرت و هەڕەشەی "چالاککردنی بەرەکانی دیکە" دەکات.

عەلی حەمدان، گەورە راوێژکاری نەبی بەری، بە ماڵپەڕی (ئاکسیۆس)ـی راگەیاندووە، بە ناوی سەرۆکی پەرلەمانەوە پەیوەندی بە میشێل عیسا، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیروت کردووە و پێی راگەیاندووە، "حیزبوڵڵا بە تەواوی پابەندی ئاگربەستێکی گشتگیر دەبێت و ئێمەش ئامادەین گەرەنتی ئەوە بکەین."

پێشنیارەکەی ئەمریکا و وەڵامەکەی بەری

ئیدارەی ترەمپ لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا پێشنیازێکی بۆ ئاگربەستێک خستووەتەڕوو؛ بە جۆرێک حیزبوڵڵا هێرشەکانی بۆ سەر باکووری ئیسرائیل رابگرێت و لە بەرامبەردا ئیسرائیل بۆردوومانی بەیروت نەکات.

عەلی حەمدان دەڵێت، نەبی بەری ئەو پێشنیازەی رەتکردووەتەوە و گوتوویەتی، "بۆچی ئاگربەستی نیوەچڵ؟ با ئاگربەستێکی هەمەلایەنە بێت." حەمدان  راشیگەیاند، بەری داوای ئاگربەستێکی کردووە کە وشکانی، ئاسمان و دەریا بگرێتەوە و ئیسرائیلیش تێیدا پابەند بێت بە راگرتنی رووخاندنی خانووەکان لە باشووری لوبنان.

بە گوتەی راوێژکارەکەی نەبی بەڕی، کەناڵی پەیوەندییان لەگەڵ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا هەیە و دەڵێت، "دڵنیاین حیزبوڵڵا پابەند دەبێت، چونکە دەزانین کات خەریکە تەواو دەبێت."

ئیسرائیل هەڕەشەی توند دەکات

سەرەڕای ئەم هەوڵانە، بەرپرسانی ئەمریکا بە نەبی بەرییان راگەیاندووە، پێناچێت بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەمە رازی بێت.

رۆژی دووشەممە، نەتەنیاهوو و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا هەڕەشەی تووندیان کرد و رایانگەیاند، بەهۆی "پێشێلکارییە بەردەوامەکانی حیزبوڵڵا"، چتدتژە یتر ناوچەی (زاحیە) لە بەیروت پارێزراو نابێت و دەبێتە ئامانجی هێرشەکانیان. سوپای ئیسرائیلیش داوای لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کردووە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

هەڵوێستی ئێران؛ راگرتنی گفتوگۆکان

لەلایەکی دیکەوە، گرژییەکان کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی تاران و واشنتن داناوە. ئاژانسی (تەسنیم)ـی ئێرانی بڵاویکردەوە، تیمی دانوستاندنکاری ئێران ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی لەگەڵ ئەمریکا راگرتووە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری داوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل بەرپرسیار دەبن لە لێکەوتەکانی هەر پێشێلکارییەک. هاوکات بەرپرسانی ئێران هەڕەشەی ئەوە دەکەن ئەگەر هێرشەکان رانەگیرێن، لە تەنگەی هورمز و دەریای سوور "بەرەکانی دیکە" دژی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی چالاک دەکەن.

بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر01-06-2026