Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند سەربازێکی ئیسرائیلی. وێنە: Reuters

چەند سەربازێکی ئیسرائیلی. وێنە: Reuters

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

ئیسرائیل: هێرشەکانمان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵایە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: حیزبوڵڵا بۆ ئاگربەستێکی هەمەلایەنە ئامادەیە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: حیزبوڵڵا بۆ ئاگربەستێکی هەمەلایەنە ئامادەیە

نەتەنیاهوو فەرمانی هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیرووتی دەرکرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

نەتەنیاهوو فەرمانی هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیرووتی دەرکرد

دادگای باڵای ئیسرائیل دانانی سەرۆکی نوێی مۆسادی پەسندکرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

دادگای باڵای ئیسرائیل دانانی سەرۆکی نوێی مۆسادی پەسندکرد

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل  رایگەیاند، هێرشەکانی سوپای وڵاتەکەیان بۆ سەر باشووری لوبنان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵایە بۆ سەر باکووری وڵاتەکەیان؛ دەشڵێت، ئەوان لە 16ی نیسانەوە بە هەزار و 400 درۆن و مووشەک هێرشیانکردووەتە سەر باکووری وڵاتەکەیان. 

رۆژی دووشەممە، 1ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکانی وڵاتەکەیان بۆ سەر باشووری لوبنان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "سەرەڕای ئاگربەست، حیزبوڵڵا مووشەک و درۆن ئاراستەی کۆمەڵگە ئیسرائیلییەکان دەکات و بە چالاکانە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان تێکدەدات"؛ دەشڵێت، "کردارەکانی ئیسرائیل لە لوبنان بە ئامانجی لابردنی هەڕەشەیەکی بەردەوام و مسۆگەرکردنی ئاسایشی گەلەکەمانە". 

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە فەرمانیان بە سوپای ئیسرائیل کردووە هێرشەکانیان بۆ سەر باشووری لوبنان چڕبکەنەوە. 

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلدا ئاماژە بەوەکراوە، لە 16ی نیسانەوە، حیزبوڵڵا بە هەزار مووشەک و 400 درۆن هێرشیکردووەتە سەر باکووری وڵاتەکەیان. 

رۆژی 16ی نیسان و بە نێوەندگیری ئەمریکا، هەریەک لە لوبنان و ئیسرائیل ئاگربەستیان راگەیاند، ئەمە دوای کۆبوونەوەی باڵیۆزانیان لە ئەمریکا. بەڵام حیزبوڵلا رایگەیاندووە پابەند نییە بە ئاگربەست.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان لە کاتێکدان بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، لە نیویۆرک ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەو پرسە کۆببێتەوە. بە گوێرەی میدیای ئێرانیش، تاران ئاڵوگۆڕکردنی پەیام بۆ ئاگربەست و رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر لوبنان رادەگرێت

رۆژی 2ی ئادار، حیزبوڵڵا هێرشی مووشەکی و درۆنی کردە سەر باکووری ئیسرائیل، بە گوتەی خۆیان ئەمە لە تۆڵەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران بوو لە هێرشێکی ئەمریکا-ئیسرائیلدا بۆ سەر تاران. دواتریش، ئیسرائیل بە هێرشی زەوینی و بۆردوومان وەڵامی هێرشەکەی دایەوە. 

نیاز مستەفا
نیاز مستەفا01-06-2026