نرخی نەوت نزیکدەبێتەوە لە 48 دۆلار

29-06-2017
محەممەد هادی
نیشانەکردن نەوت
A+ A-

رووداو - هەولێر

نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆدا لە نزیک ئاستەکانی 48 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەرزبوونەوەی بەهای ئەو کاڵا ستراتیژییەش پاڵپشتبوو بە داتاکانی ئەمریکا. 

رۆژی چوارشەممە دوای بڵاوبوونەوەی داتاکانی تایبەت بە نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، بەرزبوونەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی کۆگاکراو بە قەبارەی 118 هەزار بەرمیل و دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان بە قەبارەی 100 هەزار بەرمیل، کاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت دروستکرد. 

لە مامەەکانی ئەمڕۆدا لە کاژێر 10 بەکاتی هەولێر بەهای یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە 47 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. یەك بەرمیل نەوتی تەکساسیش بەرامبەر بوو بە 45 دۆلار و 12 سەنت.

لە هەفتەی رابردووەوە بەهای نەوت بەڕێژەی 5% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، دوای ئەوەی لە 21ی حوزەیران یەک بەرمیل نەتی خاوی برێنت دابەزی بۆ ئاستی 44 دۆلار و 35 سەنت. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە