رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دووەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە ناو و زانیاریی 453 فەرمانبەر تێدایە، ئاراستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کراوە.
دەشڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاری ئەو مووچەخۆرانەی کە ئەم بانکە هەڵدەبژێرن.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، کە "حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی خشتە و زانیاری پێویستە دەربارەی پرۆسەی کردنەوەی هەژمارەکان و چاپکردنی کارتەکان بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا هەفتەی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو".
وەزارەتی دارایی دەڵێت، "هیوادارین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات".
رۆژی 18ـی ئایار، وەزارەتی دارایی یەکەم لیستی رەوانەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) کرد، تاوەکو هەژماری بانکییان بۆ بکرێتەوە؛ لیستەکە لە 368 فەرمانبەر پێکهاتبوو.


