رووداو - هەولێر
دوی ئەوەی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 9-4-2017 هەناردەکردنی نەوتی باشووری کوردستان بەهۆی کاری نۆژەنکرنەوە وەستێندرا، ئێوارەی رابردوو جارێکی دیکە هەناردەکردنی نەوت دەستیپێکردەوە.
دڵشاد شەعبان، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە کاژێر 9ی شەوی سێشەممە 11-4-2017 هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێکردووەتەوە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان راشگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئێوارە هەناردەکردنەکە بگاتەوە ئاستی سرووشتی خۆی، کە نزیکەی 600 هەزار بەرمیل نەوتە.
دڵشاد شەعبان ئاشکراشیکرد، کۆمپانیای بۆتاشی تورکی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی کوردستانی لە دیوی تورکیا بە خێرایی تەواوکردووە و بەوەش جاریکی دیکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان - جەیهان دەستیپێکردەوە.
پێشتر فەرهاد هەمزە، بەرپرسی ئەندازیارانی کۆمپانیای نەوتی باکوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، نۆژەنکردنەوەکە سێ رۆژ دەخایێنێت.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ