Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی گشتیی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنی گشتیی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری10-07-2021

چین بە بڕی پێنج ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە هەولێر دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بابان رەحیم

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن بابان رەحیم

رۆژی بڵاوکردنەوە

10-07-2021

تاگەکان

چین, هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟
ئابووری31-05-2026

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە
ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ
ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ


رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە لەم مانگەدا بەردی بناخەی پرۆژەیەکی فرە سێکتەری چینی لە هەولێر دابنرێت کە بە گەورەترین پرۆژەی وەبەرهێنانی چینی لەعێراق دادەنرێت، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێریش دەڵێت "پرۆژەکە هەلی کار بۆ هەشت هەزار کەس دەرەخسێنێت."
 
سامان عارەب، ئەمڕۆ شەممە 10ـی تەمموزی 2021، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پرۆژەکە لەسەر رووبەڕی 2000 دۆنم زەوی دروستدەکرێت، سەرمایەی پرۆژەکە پێنج ملیار دۆلارە، شوێنەکەی لە باکووری رۆژئاوای هەولێر لە هەردوو کەرتی ئاشۆکان و دارەبەند لەسەر رێگەی هەولێر- دهۆک دەبێت، بەپێی ئەو پلانەی پێشکەشکراوە و پرۆژەکە هەلی کار بۆ هەشت هەزار کەس دەرەخسێنێت."
 
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر باسی لەوەشکرد، "پرۆژەکە ناوی هەپی سیتی دەبێت و بەپێی خشتەی کار کە کۆمپانیاکە پێشکەشی کردووە بڕیارە لە ماوەی پێنج ساڵ تەواو بکرێت و ساڵانەش 14 ملێون گەشتیار سەردانی پرۆژەکە دەکەن."
 
لەبارەی پرۆژەکەوە، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر ئاشکرایکرد، پرۆژەکە مەڵتی سێکتەرە واتە سێکتەرەکانی گەشتیاری، بازرگانی، نیشتەجێبوون و کۆمەڵێک شاری یاریی تێدادەبێت، کە بەپێی بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر دەبێتە چوارەم پرۆژەی هاوشێوە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروستبکرێت.
 
لەبارەی کارەکانییەوە، سامان عارەب رایگەیاند، "پرۆژەکە هەندێک قەرەبووکردنەوەی جووتیاران و شوێنێ هاونیشتمانیانی ماوە و بەم نزیکانە بەردی بناخەی دادەنرێت."
 
7ـی ئەم مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان قەبارەی وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەپێی ئامارەکان لە دامەزراندنی دەستەی وەبەرهێنان لە 1-8-2006 تاوەکو 20-6-2021، مۆڵەت بە 1126 پرۆژە لە 13 سێکتەری جیاواز دراوە، لەو ژمارەیە ئێستا 980 مۆڵەتیان بە سەرمایەی 57 ملیار و 816 ملیۆن دۆلار کاریان پێ دەکرێت و 146 مۆڵەتیش بە سەرمایەی  16 ملیار و 926 ملیۆن دۆلار هەڵوەشێندراونەتەوە کە بڕیار وایە تاوەکو تەواوبوونى کابینەی نۆیەم و لە سەرووى 200 هەزار هەلى کارى راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش دابین بکرێت.