کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: داگرتنی بارێکی بازرگانی

وێنە: داگرتنی بارێکی بازرگانی

ئابووری

بازرگانیی عێراق: 107 هەزار کۆمپانیا و پرۆژە تۆمار کراون

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

29-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد29-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی
ئابووری24-11-2026

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە
ئابووری23-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ
ئابووری23-11-2026

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ژمارەی کۆمپانیا و پڕۆژە تۆمارکراوەکان گەیشتووەتە نزیکەی 107 هەزار، هاوکات خزمەتگوزارییەکی نوێ خراوەتە کار کە رێگە دەدات لە ماوەی تەنیا یەک رۆژی کارکردندا رێکارەکانی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیا تەواو بکرێن.

محەممەد حەنوون، راوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە (29ی تشرینی یەکەمی 2026) ئاماری فەرمیی فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکانی خستەڕوو و بە رووداوی راگەیاند، کۆی ژمارەی کۆمپانیا سنووردارەکان گەیشتووەتە 97 هەزار و 844 کۆمپانیا، لەگەڵ 5 هەزار و 466 کۆمپانیای بیانی،  720 کۆمپانیای هاوبەش، 441 کۆمپانیای پشکداری و 2 هەزار و 498 پڕۆژەی تاکەکەسی. کە کۆی گشتییان دەگاتە 106 هەزار و 528 کۆمپانیا و پڕۆژە.

راوێژکاری وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەدا پلاتفۆڕمێکی ئەلیکترۆنیی تەواوکاری لە فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکان کارا کراوە؛ لە رێگەیەوە تەواوی قۆناخەکانی مامەڵەکە لە ناونووسینی بازرگانی و رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان و بەستنەوە بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، تاوەکو چاپکردنی بڕوانامەی دامەزراندن بەشێوەی دیجیتاڵی و بە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکرێن.

هاوکات بۆ لقی کۆمپانیا بیانییەکانیش، لە رێگەی سیستمی "پەنجەرەی یەکگرتووی ئەلیکترۆنی"یەوە کات و ماندووبوونی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کورتکراوەتەوە.

لەبارەی خێرایی راییکردنی مامەڵەکان، حەنوون خزمەتگوزارییەکی تایبەتی بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران خستەڕوو کە دەتوانرێت لە ماوەی "یەک رۆژی کارکردندا" تەواوی رێکارەکانی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیا جێبەجێ بکرێن، بە مەرجێک سەرجەم پێداویستییە یاساییەکان و بەڵگەنامە داواکراوەکان تەواو بن.
 

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی
ئابووری24-11-2026

نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 89 دۆلار دابەزی

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە
ئابووری23-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دینارە

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ
ئابووری23-11-2026

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە پارەی گەنم دابەش دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە