ئاڵۆزی پەیوەندی وڵاتانی کەنداو نرخی نەوتی بەرزکردەوە

05-06-2017
محەممەد هادی
نیشانەکردن نەوت قەتەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا بە رەنگی سەوز مامەڵەکانی دەستپێکرد، گۆڕانکارییە سیاسییەکانی وڵاتانی عەرەبی پاڵنەری سەرەکی بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت بوون. 

لە مامەڵەکانی کاژێر 8:30 بە کاتی هەولێر یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 1.6# بەرزبووەوە و گەیشتە بە 50 دۆلار و 70 سەنت بوو. هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسیش بەرامبەر بوو بە 48 دۆلار و 38 سەنت. 

ئاڵۆزبوونی پەیوەندییە سیاسییەکانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ قەتەر بەهۆی ململانێ سیاسییەکان و پچڕاندنی پەیوەندییە فەرمییەکانی هەریەکە لە سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرەین کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دروستکرد، بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی ناوچەکە. 

لەلایەکی دیکەوە هەوڵەکانی سعودیە بۆ هاوسەنگکردنەوەی بازاڕی نەوت بەردەوامە و ئەگەری هەیە رێکخراوی ئۆپێك بە سەرکردایەتی سعودیە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر دابەزێنێت بە قەبارەی 300 هەزار بەرمیل و تیکڕای کەمکردنەوەکان بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل کەمبکاتەوە.
 
داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە