هێمن میرانی: لە ماوەی بانگەشەدا لە هەولێر دەست بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلدا گیراوە
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لەم چەند رۆژەی سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن دەیان ئۆتومبێل لە هەولێر دەستیان بەسەردا گیراوە کە پێشێلکاریی رێنماییەکانیان کردووە. راشیگەیاند، هەر ئۆتۆمبێلێک لەکاتی بانگەشە تابلۆکەی بشارێتەوە یان ببێتە هۆی بێزارکردنی هاونیشتمانییان دەستی بەسەردا دەگیرێت و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.