عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت جگە لە ئاشتی و ماڵئاواییکردن لە چەک، رێگەچارەیەکی دیکە نییە
پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەڵێت، لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ، پرۆسەی چارەسەر بەتەواوی سەردەکەوێت. هەروەها لەبارەی سەردانەکانیان بۆ گرتووخانەی ئیمراڵی دەڵێت، ''بەڕێز ئۆجەلان بە ئێمەی گوت، 'دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر، تێگەیشتم؛ جگە لە ئاشتی و ماڵئاواییکردن لە چەک، رێگەچارەیەکی دیکە نییە'."