کۆشكی سپی: بایدن لە ئاگرەکەی کالیفۆڕنیا ئاگادار کراوەتەوە

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆشكی سپی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا لە ئاگری دارستانەکانی کالیفۆرنیا ئاگادار کراوەتەوە کە زۆر بە خێرایی تەشەنە دەکات و تاوەکو ئێستا 212 هەزار دۆنم زەویی بە تەواوی سووتاندووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تەممووز جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە پشووەکەی لە کامپ دەیڤد گەڕایەوە کۆشکی سپی، بەرپرسانی ئیدارەکەی زانیارییان لەسەر دوایین پەرەسەندنەکانی ئاگرەکەی کالیفۆڕنیا پێدا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی كۆشکی سپی، جۆ بایدن فەرمانی بە تیمەکانی بەرگریی شارستانی کردووە ئەوەی لە توانایاندا بێت بیکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
 
دەگوترێت، ئاگرەکەی کالیفۆڕنیا لە 24ی تەممووز لەلایەن کەسێک لە شارۆچکەی Butte نراوەتەوە، تائێستا 212 هەزار دۆنم زەوی سووتاوە و ئاگر لە زیاتر لە ملیۆنێک و 230 هەزار دۆنمیش بەردەوامە. رۆژانەش لانیکەم 600 کیلۆمەتر دووجا زەوی دەسووتێت.
 
بابەتێکی دیکە بۆ جۆ بایدن لەدوای گەڕانەوەی بۆ کۆشكی سپی لەسەری بووەستێت، ئەو مووشەکەیە کە رۆژی شەممە لە بەرزاییەکانی جۆلان لە دیوی ئیسرائیل کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 12 کەس کوژران، کە زۆربەیان لە عەرەبەکانی دروز بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە