پووتین پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات و بە 'هاوڕێی ئازیز' ناوی دەبات

29-05-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ڤلادیمیر پووتین پیرۆزبایی بردنەوەی پێنج ساڵی داهاتووی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیای لە ئەردۆ‌غان کرد؛ لە پەیامی پیرۆزباییەکەشیدا ئەردۆغان بە "هاوڕێی ئازیز" ناودەبات.
 
دوای ئەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بڵاوکرایەوە و رەجەب تەیب ئەردۆغان بردنەوەی هەڵبژاردنەکەی راگەیاند، لەلایەن بەشێک لە سەرکردە جیهانییەکانەوە پیرۆزبایی لێکرا، یەکێک لەوانە پووتین بوو.
 
پەیامی پیرۆزباییەکەی پووتین لە ماڵپەڕی کرێملنەوە بڵاوکراوەتەوە، پووتین رایگەیاندووە، "بردنەوەکەت لەم هەڵبژاردنەدا ئەنجامێکی لۆجیکیی کارە دڵسۆزانەکانتە وەکو سەرۆکی تورکیا."
 
پووتین لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "هاوڕێ ئازیزەکەم، ئەم بردنەوەیەت بەڵگەی پاڵپشتیی خەڵکی تورکیایە بۆ هەوڵەکانت لە پاراستنی سەروەریی تورکیا و سیاسەتە بێلایەنە دەرەکییەکەت."
 
هەرچەندە رووسیا و تورکیا پاڵپشتی لە هێزی جیاواز لە سووریادا دەکەن، بەڵام پەیوەندییەکی بەهێزیشیان پێکەوە هەیە. تورکیا و رووسیا و ئێران چەندین کۆبوونەوەی ئەستانەیان تایبەت بە رەوشی سووریا رێکخستووە و زۆرجاریش قۆناخی جیاوازی پێکەوەکارکردنیان لەو وڵاتەدا هەبووە.
 
هەروەها تورکیا پەیوەندییەکی جیاوازی لەگەڵ رووسیا و ئۆکراینا هەیە، لە کاتێکدا ئەو دوو وڵاتە زیاتر لە یەک ساڵە لە شەڕدان و بۆچوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەسەریاندا دابەش بووە.
 
تورکیا هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا داوە. ساڵی رابردوو رێکەوتنی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی دانەوێڵەی رووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان واژۆکرا و تاوەکو ئێستا دوو جار نوێکراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.