لە پاکستان، ئێران و کشمیر یادی عاشوورا دەکرێتەوە

28-07-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
یادی عاشوورا
یادی عاشوورا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە هەزاران کەس لە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە ئیسلامئابادی پاکستان کۆبوونەوە و بەدەم گوتنەوەی سروودەوە لە خۆیان دا. هەروەها لە تارانیش یادی عاشوورا بە لەخۆدان کرایەوە.
 
حەسەن رەزا، هاووڵاتی دەڵێت، "لێرە کۆبووینەتەوە بۆ یادکردنەوەی شەهیدکردن حەزرەتی ئیمام حوسێن، سڵاوی لەسەر بێت، لە شەڕی کەربەلادا. قوربانیدانی ئیمام حوسێنمان لەبیرە."
 
لە تارانی پایتەختی ئێران پەیڕەوانی شیعە یادی عاشوورایان کردەوە، لەخۆدان بەشێکی سەرەکیی چالاکییەکانیان بوو، ژنانیش بەشدارییان لە رێوڕەسمەکەدا کرد؛ لە کۆتایی یادەکەشدا خواردن بۆ هەمووان ئامادە کرا.
 
شیعە مەزهەبەکانی هەرێمی کێشە لەسەری کشمیریش بۆ یادکردنەوەی عاشوورا کۆبوونەوە. نزیکەی 30 ساڵە یەکەمجارە لەو هەرێمە رێگە بە رێوڕەسمەکە بدرێت.
 
یونس حوسێن، هاووڵاتی دەڵێت، "لەخۆشیدا نەمتوانی بخەوم، کە گوێم لێبوو حکومەت رێگەی بە یادی 8ی موحەڕەم داوە. خەونم ئەوە بوو بیبینم."
 
150 بۆ 200 ملیۆن پەیڕەوکاری شیعە مەزهەب لە جیهاندا هەن؛ هەموو ساڵێک لە دەیەمین رۆژی مانگی موحەڕەمی کۆچی یادی کوژرانی حوسێنی کوڕی عەلی، سێیەم ئیمامی شیعەکان دەکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.