نزیکی هەشتا ساڵ بەر لە ئێستا سەربازە ئەمریکیەکان و سەربازە چینیەکان پێکەوە لە یەک سەنگەر لە جەنگدابوون دژی سوپای یابان . ئیستا وێنەی سەربازە بەشدار بووەکانی ئەو جەنگە لە بیرکراوە لە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی نمایش دەکرێت لە تایبی . جەنگاوەرە دێرینەکانی چین لە یادەوەری چینیەکاندا بە تەواوەتی لە بیرکراون، ئەمە تەنها لە بەر ئەوەی کە ئەو جەنگاوەرانە لە هێزی نیشتیمانی چین بوون (کۆمینتانگ)، بەڵام ئەوان لە جەنگی ناوخۆ لە بەرامبەر شوعیەکان شکستیان هێنا . یانکان باوکی لە جەنگدا بەشداریکرد، باوکی سالی ٢٠٠٣ مرد، ئەو بەشێک لە سەرگووزەشتەی باوکی لایە، بەڵام ئەو سەرگوزەشتەکانی بێ ئەوەی یەک ووشە بڵین دەدوێن، سەرگوزەشتەکانی وێنەن ، وێنەی جەنگێک کە لە بیر کراوە.