هیومن رایتس وۆچ: 22.4٪ی خەڵکی ئیتاڵیا لە لێواری برسێتیدا دەژین

27-05-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
کرێکاران لە ئیتاڵیا داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن. وێنە: Ruptly
کرێکاران لە ئیتاڵیا داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن. وێنە: Ruptly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
کرێکاران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا خۆپێشاندان دەکەن و داوای زیادکردنی مووچەکانیان بە بڕی 300 یۆرۆ و دیاریکردنی 10 یۆرۆ بۆ یەک کاژێر کارکردنی زیادە لە تەواوی وڵاتەکە دەکەن.
 
خۆپێشاندەران دەڵێن نرخی شمەک، کرێی خانوو، سووتەمەنی و خۆراک زیادیکردووە و ناتوانن بەو مووچەیەی هەیانە بژین.
 
فابیۆلا براڤی، خۆپێشاندەرێکە و باس لەوە دەکات، "نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکان دوو هێندەی جاران زیادیکردووە. کەس پارەی کارەبا و ئاو نادات، چونکە خێزانەکان لە ئیتاڵیا ناتوانن بەو مووچە کەمەی هەیانە بەردەوام بن."
 
هاووڵاتیان رەخنەی تووند لە سیاسەتی حکومەتی ئیتاڵیا دەگرن و دەڵێن، دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتەی بەرەو هەڵدێر بردووە.
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی ترەیدینگ ئیکۆنۆمیکس، هەڵاوسان لە ئیتاڵیا 8.3٪ـە؛ هەروەها نرخی خۆراک 12٪ و نرخی کارەباش 26.6٪ بەرزبووەتەوە.
 
جولیا جالۆ، خۆپێشاندەرێکی دیکەیە و دەڵێت، "زۆر بەباشی دەزانین دۆخەکەمان تراژیدییە. خەریکە لە هەڵاوسانی 10٪ نزیکدەبینەوە و مووچەکەشمان هەر وەک خۆیەتی."
 
هاوشان لەگەڵ ئەو کێشە ئابوورییەی وڵاتەکە رووبەڕووی بووەتەوە، دۆخی بەشێک لە هاووڵاتیانیش لەوپەڕی خراپیدایە. کۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێت، رێژەی بێکاری لە ئیتاڵیا 8.3٪ و لە نێو گەنجانیشدا 24.5٪ـە. هیومن رایتس وۆچ ئاماژە بەوەدەکات، ٪22.4ی ئیتاڵیا هەژارن و لە لێواری برسێتیدان.
 
ڤالەریۆ کۆنتی، یەکێکی دیکەیە لە خۆپێشاندەران و ئاماژە بەوە دەکات، "پێمان وایە سیاسەتی تووندی حکومەتەکەمان هۆکاری سەرەکیی ئەم دۆخەیە. هەربۆیە ئێستا ئێمە هاتووینەتە سەر شەقام بۆ ئەوەی داوا بکەین ئاشتیانە کێشەکان چارەسەربکەن. با مووچە زیادبکەن تاوەکو بازاڕ چاکبێتەوە کە ئێستا زۆر ناسەقامگیر بووە."
 
حکومەت پلانێکی لەژێر ناوی 'پلانی بووژاندنەوە و ئابووریی ئیتاڵیا' راگەیاندووە کە بریتییە لە خەرجکردنی 191 ملیار یۆرۆ لە سێکتەری ئابوورییدا.
 
حکومەت پێشبینی دەکات بە پەیڕەوکردنی ئەو پلانە تاوەکو 2026، 240 هەزار هەلی کاری نوێ لە ئیتاڵیا بخوڵقێنێت و داهاتی نێوخۆی ئیتاڵیاش بە رێژەی 0.3٪ بەرزبکاتەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.