رووداو - واشنتن
نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی مایکڵ گۆتنەر، خاوەنی 11 کتێب لەسەر کوردو مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی تینسی، باس لەوە دەکات هەوڵی ئەندامانی کۆنگرێس بۆ مامەڵەکردنی راستەوخۆی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ناردنی چەکی قورس گرنگە بۆ دانپێدانانی مەترسییەکانی داعش و پشتیوانی لە نەتەوەی کورد.
گۆتنەر لە دیبەیتێكدا لە ژێر ناونیشانی چارەنووسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ دوو شیکەرەوەی دیكە، فێرا ئیکارۆس مامۆستای سیاسەتی بەراوردکاری زانکۆی ئەلبانیا لە نیویۆرک و رۆژنامەنووسی تورک سۆزان ئۆنیا گەنگەشەی بابەتەکانیان دەکرد.
ئیستا نەتەوەی کورد لە هەموو پارجەکان بە دوای خەمێکەوەن، سەقامگیری ناوچەکانیان و پاراستنی لە هێرشەکانی داعش و دەستکەوتی سیاسی زیاتر، ئەو هەموو ئاوارەیەی کوردی رۆژئاواو هاونیشتمانیی سووریا کە لەترسی مەرگ وڵاتەکەیان جێهیشتووە، لەو دیبەیتەدا بە مەترسییە گەورەکە ناوی دەبرا، بەهۆی زیادبوونی ژمارەکەی، تەنانەت دەگوترا شۆرشی میللەتێک کە بەشێکی زۆری ئاوارەیە.