رووداو - تەندروستی
چەندین گرووپی ژینگەیی و تەندروستیی گشتی لە ئەمریکا سکاڵایان لە دژی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ تۆمار کرد، ئەمەش دوای هەنگاوێکی ئاژانسی پاراستنی ژینگە (EPA) بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێکارانەی کە ئامانج لێیان کەمکردنەوەی پیسبوونی کەشوهەوا بوو.
ئاژانسی پاراستنی ژینگە، پلانێکی راگەیاندووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی زۆربەی رێکارەکانی سەردەمی بایدن کە بۆ سنووردارکردنی دەرچوونی گازی گەرمخانەیی لە وێستگەکانی وزەی بەردینی دانرابوون.
گروپەکان، کە کۆمەڵەی سییەکان و ئەنجوومەنی بەرگری لە سەرچاوە سرووشتییەکان لەخۆدەگرن، دەڵێن، ئەم پلانەی ئاژانسەکە نایاساییە و تەندروستیی مرۆڤ و ژینگە دەخاتە مەترسییەوە. بەپێی شرۆڤەیەکی نوێی سندووقی بەرگریی ژینگەیی، هەڵوەشاندنەوەی ئەم رێکارانە دەبێتە هۆی 84 هەزار حاڵەتی مردنی پێشوەختە تاوەکو ساڵی 2047.
لۆرێنس هافێتز، بەڕێوەبەری یاسایی لە ئەنجوومەنی هەوای پاکی پێنسیلڤانیا، رایگەیاند: "بەهۆی پاشەکشەکردن لەم پارێزگارییە گرنگانە، ملیۆنان ئەمریکی زیاتر نەخۆش دەکەون، رووبەڕووی کەشوهەوای سەختتر دەبنەوە و پارەی زیاتر بۆ وزە و کارەبا دەدەن."
رێکارە بنەڕەتییەکەی سەردەمی بایدن پێشبینی دەکرا تاوەکو ساڵی 2035 بە تەنیا رێگری لە 1,200 حاڵەتی مردنی پێشوەختە و 360 هەزار حاڵەتی نیشانەکانی رەبۆ بکات.

.png&w=3840&q=75)
_-_%D8%AF%DA%98%DB%95%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D8%A7.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)