رووداو - تەندروستی
سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان هۆشداریی دەداتە هاونیشتمانییان کە بە هیچ شێوەیەک دەرمان لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە نەکڕن و رایدەگەیێنێت، فرۆشتنی دەرمان بەو شێوەیە نایاساییە و سکاڵا لەسەر هەر کەسێک تۆمار دەکەن کە ئەو کارە بکات، جا چ بڵۆگەر بێت یان دەرمانساز.
د. باریف زاهیر، سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەگوێرەی یاسای وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، قەدەخەیە دەرمان لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە بفرۆشرێت و نابێت بڵۆگەر یان دەرمانساز دەرمان بەو شێوەیە بفرۆشن."
سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازان هەڕەشەی گرتنەبەری رێکاری یاسایی دەکات و دەڵێت: "هەر کەسێک بەو شێوەیە دەرمان بداتە هاونیشتمانییان، سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین. ئەگەر فرۆشیارەکە دەرمانساز بێت، رێکاری تایبەتی بەرامبەر دەگرینەبەر، ئەگەر دەرمانسازیش نەبێت، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین."
د. باریف زاهیر جەختی لەوەش کردەوە کە تەنانەت ئەگەر دەرمانەکە کواڵیتیشی باش بێت، لەوانەیە بەهۆی شێوازی گواستنەوەی ناتەندروستەوە کاریگەرییەکەی لەدەستبدات. داواشی لە هاونیشتمانییان کرد: "بە هیچ شێوەیەک دەرمان بە ئۆنڵاین مەکڕن و بڕوا بەو زانیارییانە مەکەن. تەنانەت ئەگەر کەسەکە ڕاستیش بکات، لە ڕێگەی گواستنەوەی دەرمانەکەوە ئەگەری تێکچوونی کوالێتییەکەی هەیە."
_-_%D8%AF%DA%98%DB%95%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D8%A7.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)