رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستینەوە تاوەکو ئێستا لە کۆمەڵگەکانی ئیسرائیل نزیکەی 500 هەزار کەس ئاوارە بوون، بەهۆی هێرشی حەماسەوە 10٪ـی کۆمەڵگەی بئیرییە کوژراون و ژمارەیەکیشیان بە بارمتە لەلایەن ئەو گرووپەوە گیراون.
نیر شانی، دانیشتووی کۆمەڵگەی بئیرییە کوڕەکەی لەلایەن چەکدارەکانی حەماسەوە گیراوە و دەڵێت، "کوڕەکەم و کوڕ و باوکێکی دیکەیان بە پەتێک لە پشتی ئۆتۆمبێلێکی رەشی تایبەتەوە بەستەوە و یەکێک لە تێرۆریستەکان لەگەڵیان بوون و بردیانن."
بەشێک لە هۆتێلەکانی ئیسرائیل بۆ خەڵکی ئاوارە تەرخان کراون، لەگەڵ هەر سیناریۆیەک بەڵام خەڵکی چاوەڕوانن زوو جەنگ کۆتایی بێت.
بە گوێرەی سەندیکای هۆتێلەکانی ئیسرائیل، نزیکەی 3000 هەزار ژوور لە ئیسرائیل بۆ ئاوارەکان ئامادەکراون. بە گوێرەی نێوەندی چاودێری ئاوارەکانی نێوخۆ، بەهۆی هێرشەکەی حەماسەوە لە ئیسرائیل نزیکەی 500 هەزار کەس ئاوارەبوون.
سیمۆن کینگ، دانیشتوویەکی دیکەی کۆمەڵگەی بئیرییە، گوتی، "خەڵک دەیەوێت بگەڕێتەوە کۆمەڵگەکە کاتێک بزانن ئەوان سەلامەتن، کاتێک بزانن حکومەت دەیانپارێزێت. لەم کاتەدا، پێمانوایە حکومەت ئێمەی فرۆشتووە. پێمانوایە ئەمە زۆر خراپە، زۆر شۆکهێنەرە و هەموو رۆژێک هێلیکۆپتەر و درۆنمان هەیە و دەفڕن و دەنیشنەوە. پێمان وابوو ئێمە دەپارێزن."
شەڕی گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل دوای ئەوە دەستیپێکرد کە چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل، تاوەکو ئێستاش هەوڵەکان لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی نەبوونەتە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ