رووداو دیجیتاڵ
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گرووپی حەوت (G7) هێرشی
حووسییەکانی یەمەنیان بۆ سەر
خاکی سعودیە سەرکۆنە کردن و داوایان لەم گرووپەی نزیک لە ئێران کرد دەستبەجێ
هێرشەکانی رابگرێت.
رۆژی دووشەممە بە کاتی ئەمریکا و سێشەممە بە
کاتی هەولێر، وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا،
ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمریکا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن: "داوا لە حووسییەکان دەکەین دەستبەجێ سەرجەم کردەوە سەربازییەکان، هەڕەشەکان
و هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتیوانیی سڤیل رابگرن و بە نیازپاکی بگەڕێنەوە بۆ نێو پرۆسەی سیاسی."
وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت
هەروەها داوایان لە ئێران کرد کە "کۆتایی بە پڕچەککردن و پشتیوانیکردنی حووسییەکان بهێنێت" و جەختیان لەوە کردەوە کە تاران بەم
هەنگاوانەی بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات.
ئەمە هەواڵێکی بەپەلەیە و نوێ دەکرێتەوە.



