سووتانی "سییەکانی زەوی" بەردەوامە

24-08-2019
هۆشەنگ دارا
نیشانەکردن ئەمازۆن
A+ A-

رووداو - هەولێر 

ئاگرکەوتنەوەکەی دارستانی ئەمازۆن بەردەوامە و تیمەکان هەوڵی کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی دەدەن. سەرۆکی بەرازیلیش بڕیارێکی بۆ ناردنی سوپا بۆ یارمەتیدانی تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە دا.

خایەر بۆڵسۆنارۆ، سەرۆکی بەرازیل بڕیارێکی سەرۆکایەتی دەرکردووە بۆ ناردنی سوپا تاوەکو یارمەتیی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بدەن. وەزیری بەرگری وڵاتەکەیشی کردە بەرپرسی کەیسەکە و بۆ ماوەی یەک مانگ پرۆسەی بڵاوەپێکردنی سەربازەکان لە ناوچە گڕگرتووەکان بەردەوامدەبێت.

بڕیارەکەی بۆڵسۆنارۆ دوای داواکاری سەرکردەی وڵاتان و خۆپیشاندەرانی بەشە جیاجیاکانی جیهان دێت کە داوای هەنگاوی باشتریان لە حکومەتی بەرازیل کردبوو بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکە. 

رۆژی پێنجشەممە، سەرۆکی فەرەنسا ئاگرکەوتنەوەکەی بە قەیرانێکی جیهانی ناساندبوو و داوای لە سەرکردەی وڵاتان کردبوو لە کۆبوونەوەی G7 باسی بکەن.

فەرەنسا و ئێرلەنداش رایانگەیاندبوو مامەڵەی بازرگانی بەرفراوان لەگەڵ وڵاتنی ئەمریکای باشوور ناکەن تاوەکو بەرازیل هەنگاوی رژدی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نەنێت. 

بەشی زۆری ئاگرەکە لەو بەشەی دارستانی ئەمازۆنە کە دەکەوێتە ویلایەتی ماتۆ گرۆسۆ لە بەرازیل و زۆرترین زیانیش بەر ئەو بەشەی دارستانەکە کەوتووە، بە جۆرێک ئاگرەکە لە رێگەی خێرای BR- 163 نزیک کەوتووەتەوە و مەترسیی لەسەر هاتووچۆکاران دروستکردووە.
 
شارەزایانی بەرازیل مەزەندەی ئەوە دەکەن ئەمساڵ نزیکەی 77 هەزار حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە جەنگەڵەکانی بەرازیل کەوتوونەتەوە و نزیکەی نیوەی زیاتریان لە ئەمازۆن روویانداوە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژی 85% زیاترە. 

گومان دەکرێت بەشێک لە ئاگری دارستانەکە بە دەستی ئەنقەست و لەلایەن جووتیارانی ناوچەکەوە بووبێت، ئەوەش لەپێناو دەستکەوتنی زەوی زیاتر و فراوانکردنی رووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانیان. 

هاوکات لەگەڵ ئاگرەکەی دارستانی ئەمازۆن، ئاگر لە دارستانەکانی بۆلیڤیا لە ویلایەتی ماتۆگروسۆ کەوتووەتەوە کە هاوسنوورە لەگەڵ بەرازیل. 

ئاگرەکە جیا لە دارستانەکان زەوییە کشتووکاڵییەکانی ناوچەی سان خوسێ دیچیکویتۆس ـی هاوسنوور لەگەڵ بەرازیل گرتووەتەوە و زیانی زۆری بەرکەوتووە.

بەگوتەی وەزارەتی بەرگریی بۆلیڤیا نزیکەی حەوت هەزار و 500 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە زەوییەکانی ئەو ناوچانە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. 

داڕشتنەوە؛ بڕوا کیانی

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.