رووداو دیجیتاڵ
هاووڵاتییانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و نەمسا لە شارۆچکەی کایزەرسڵاوتنی باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا دژی پێدانی چەک بە ئۆکراینا لەلایەن ئەندامانی ناتۆوە خۆپێشاندانیان کرد.
مۆنا ئارانیا، هاووڵاتیی ئەڵمانی دەڵێت، "ئەو رێگەپێدانەی وڵاتانی ناتۆ بە ئۆکراینای دەدەن بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی رووسیا، بە بەکارهێنانی چەکی ناتۆیە؛ بە بەکارهێنانی ئەو چەکەیە کە لە ئەڵمانیا، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ناتۆوە بۆی دەنێردرێت. ئەو رێگەپێدانە دەبێتە هۆی فراوانبوونی جەنگەکە. ئەم فراوانبوونە بەهۆی رووسیاوە نییە، بەڵکو بەهۆی رۆژئاواوەیە."
28 مانگە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا بەردەوامە. تاوەکو ئێستا وڵاتانی رۆژئاوا بە بەهای 380 ملیار دۆلار هاوکاریی ئۆکراینایان کردووە، کە 118 ملیاری هاوکاریی سەربازی بووە.
زۆرترین هاوکاریی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بووە، کە نزیکەی 51 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بووە. دوای ئەو ئەڵمانیایە کە بە بەهای 29 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار هاوکاریی سەربازیی ئەو وڵاتەی کردووە.
پاسکال لویگ، هاووڵاتیی ئەڵمانی دەڵێت، "پێویستە وڵاتانی زلهێز و لایەنەکانی جەنگ لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و بە رێگەی دیپلۆماسی گرژییەکان نەهێڵن. دیپلۆماتی زۆرمان لە ئەورووپا هەیە، بەڵام گفتوگۆ لەگەڵ یەکدی ناکەن، ئەوەش دۆخێکی مەترسیدارە."
پێدانی هاوکارییە سەربازییەکان هاوکارییەکی باشی سوپای ئۆکراینای کردووە. بەگوێرەی حکومەتی ئۆکراینا، ئایاری ئەم ساڵ سوپای وڵاتەکەی 600 کۆمەڵگە و گوندی کۆنترۆڵ کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ