لە فەیسبووک فیچەری ریڵ لەگەڵ ئاد و کۆمەڵێک نوێگەری بۆ هەمووان بەردەست دەبێت

23-02-2022
باوەڕ کەمال
نیشانەکردن ریڵ فەیسبووک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە مانگی شوباتی 2022 راپۆرتێك لەلایەن فەیسبووک بڵاوکرایەوە، تێیدا ئاماژە بە کەمبوونەوەی داهات و بەکارهێنەری چالاکی مانگانەی فەیسبووک کرابوو لە چارەکی کۆتایی 2021، وەکو رێگەچارەیەک کۆمپانیای مێتا پەنای بردە بەر دەستخستنی فیچەری ریڵ بۆ بەکارهێنەرانی.
 
رۆژی سێشەممە، 22-02-2022 کۆمپانیای مێتا کۆمەڵێک ئەپدەیتی بۆ ریڵ بڵاوکردەوە. ئەو هەوڵەش دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیاکە فیچەری ریڵی بە یەکێک لە خێراترین فیچەرە بڵاوبووەکان لەسەر پلاتفۆرمەکە ناساند.
 
فرانسس هاوگن، کە پێشتر لە کۆمپانیای مێتا کاری کردبوو، دوای جیابوونەوەی ئاماژەی بە لێکۆڵینەوەیەک کردبوو کە لەناو کۆمپانیای فەیسبووک کرابوو. لە لێکۆڵینەوەکەدا کۆمپانیاکە ئەو راستیەی بۆ دەرکەوتبوو کە ژمارەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک زیاتر لە سەرووی تەمەنی 25 ساڵن. ئەمەش مانای ئەوەی دەدا بۆ کۆمپانیاکە کە بەکارهێنەرانی گەنج روو لە پلاتفۆرمەکەی ناکەن.
 
دوای سەرکەوتنی تیک تۆک، کە کۆمپانیایەکی چینییە کە ByteDance خاوەندارێتیی دەکات، لە راكێشانی ژمارەیەکی زۆری گەنج بۆ پلاتفۆرمەکەی، کۆمپانیای فەیسبووک دەبوو کارێک بکات بۆ رزگارکردنی خۆی لە لەدەستدانی ژمارەی زۆری گەنجەکان.
 
گرنگترین فیچەری تیک تۆک بریتیبوو لە ریڵ، کە لە شێوەی ڤیدیۆی کورت بەکارهێنەر بڵاویدەکردەوە. کۆمپانیای مێتا زۆری پێنەچوو کە زیادکردنی ریڵ وەکو رێگەچارەیەک ببینێت؛ تەنانەت بە بڕوای هەندێک، ئەو هەوڵەی مێتا، کۆپیکردنێکی بەرچاوی فیچەری ریڵی تیک تۆک بوو.
 
فیچەری ریڵ لە فەیسبووک بۆ یەکەم جار لە ئەمریکا لە 29-09-2021 بەردەست بوو. کۆمپانیای مێتا دوای تێپەڕبوونی کاتێکی کەم بۆیدەرکەوت کە فیچەرەکە بەکارهێنانێکی زۆری هەیە و خێرا بڵاودەبێتەوە.
 
فیچەری ریڵ لە سەرەتاوە ئادی تێدا نەبوو؛ دوای ئەوەی لەلایەن خەڵکییەوە زۆر بەکارهێندرا، دەبوو کۆمپانیاکە سیستمی ئاد زیادبکات بۆ ریڵ، بۆئەوەی تووشی زەرەری زیاتر نەبێت؛ بەڵام زیادکردنی ئاد دەبووە هۆی ئەوەی خەڵک کەمتر ریڵ بەکاربهێنن، چونکە دەبووە هۆی پچڕانی ڤیدیۆکان.
 
رۆژی سێشەممە، 22-02-2022 کۆمپانیای مێتا کۆمەڵێک ئەپدەیتی راگەیاند بۆ ریڵ، ئەوەش بە مەبەستی زیادکردنی ئاد و ئاسانکاریی زیاتر بۆ بەکارهێنەران، کە بریتیبوون لەمانە:
 
- فیچەری ریڵ لە زیاتر لە 150 وڵات بەردەست دەبێت، کە ئامانج لێی ئەوەیە هەموو کەسێک بەکاریبهێنێت.
 
- رێگە زیاد دەکرێت کە خاوەن ریکلامەکان بتوانن لەڕێگەی ریڵەوە ریکلام بکەن. ئاماژە بەوە کراوە کە ریکلامەکان بە شێوەی ئۆڤەرلەی دەبن، واتە لەسەر ڤیدیۆکە وەکو بانەر دەردەکەوێت و ڤیدیۆکە ناپچڕێت. ناوی ستیکەریش هێنراوە، ئادی ستیکەر وێنەیەک دەبێت لە هەر شوێنێک بەکارهێنەر بیەوێت لەسەر ڤیدیۆی ریڵەکە دایدەنێت، واتە ئەویش ڤیدیۆکە نابڕێت.
 
- سیستمی ئاد سەرەتا لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەردەست دەبێت، دوای مانگی سێ هەوڵدەدەن بۆ هەموو وڵاتەکان بێت.
 
- فیچەرێكی زیادکردووە، بەناوی ریمیکس Remix، واتە تێکەڵکردنەوە. لەم رێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت ریڵی کەسێکی دیکە بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی ریڵ بۆ خۆی و بڵاویبکاتەوە، لەسەر ریڵەکە ئاماژە بە خاوەنی یەکەم ریڵ دەکرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن ریڵی یەکدی بەکاربهێنن و جۆرێکە لە شەیرکردنی جیاواز تایبەت بە ریڵ.
 
- بەکارهێنەر دەتوانێت ریڵ بباتە ستۆری و ئینستاگرامەکەی و شوێنی دیکە، ئامانج لەوەش ئەوەیە کە ریڵ زیاتر دەست بگرێت بەسەر پلاتفۆرمی فەیسبووک و ئینستاگرامیش.
 
- بەکارهێنەر دەتوانێت ریڵ هەڵبگرێت لەناو فەیسبووک وەکو درافت و دواتر بڵاویبکاتەوە.
 
- هەروەها لە مانگەکانی داهاتوودا پلانیان هەیە توانای بڕینی ڤیدیۆ لەگەڵ ریکۆردکردن زیادبکەن بۆ ریڵ.
 
- دەتوانرێت ریڵ شەیر بکرێت بۆ بەشی Watch لە فەیسبووک.
 
- ریڵ زیاد دەکرێت بۆ بەشی Feed، تاوەکو خەڵک لە کاتی تەماشای پۆستی دیکە، هەندێک ریڵی پێشنیازکراو لەلایەن فەیسبووکەوە ببینن.
 
- دەتوانیت لە ریڵەوە فۆڵۆوی خاوەنی ریڵەکە بکەیت، کۆمێنت و لایک بکەیت، یان شەیری بکەیت لەگەڵ هاوڕێکەت.
 
- بەکارهێنەران دەبێت ئەپدەیتی ئاپی فەیسبووک بکەن بۆ بەدەستهێنانی هەر ئەپدەیتێکی تایبەت بە ریڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ دوای برینداربوونی. وێنە: Brendan SMIALOWSKI / AFP

هەواڵگریی ئەمریکا: پێش ئەوەی تەقەی لێبکرێت، ئێران پلانی هەبووە ترەمپ بکوژێت

پێش هێرشەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ سەر دۆناڵد ترەمپ و بریندارکردنی، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا زانیارییان هەبووە ئێران سەرقاڵی هەوڵێکە بۆ کوشتنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەڵام ئەو پیلانانەی ئێران پەیوەندییان بە هێرشەکەی رۆژی شەممەوە نەبووە.