پیاوێکی ئەمریکی بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا

21-11-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پیاوێکی ئەمریکی تەمەن 30 ساڵ بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا. پلانەکەی دوای ئەوە ئاشکرابووە کە لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ چەند کەسێک کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن، بەڵام نەیزانیوە کارمەندی پۆلیسن. 
 
درەنگی شەوی چوارشەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2024، دادگەیەکی شاری نیویۆرک بڵاویکردەوە، لە نیویۆرک پۆلیس هارون عەبدولمالیک یەنەر، لە دایکبووی ویلایەتی فلۆریدای بە تۆمەتی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرد. چەند مانگێک پێش دەستگیرکردنی، هارون پلانەکەی بە چەند کەسێک گوتووە کە پێیوابوو ئەندامی گرووپێکی چەکدارن لە ئەمریکا، بەڵام پۆلیس بوون. 
 
گومانلێکراوەکە تەمەنی 30 ساڵان بووە و دوای لێکۆڵینەوەی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای) دەرکەوتووە کە ویستیویەتی لە رێگەی پۆلیسەکانەوە تەمەنی بۆ دروستکردنی بۆمب دەستبکەوێت.
 
بەگوێرەی دەزگاکە، ئامانجی ئەو پیاوە لەکارخستنی حکومەتی ئەمریکا بووە. هەروەها پێیوابووە کە هەزاران هاووڵاتیی ئەمریکی پاڵپشتی پلانەکەی دەکەن.
 
گومانلێکراوەکە ئەوەشی بە پۆلیسە شاراوەکان گوتووە، "بۆرسەکەم بینیوە، دەزانم ئەو ناوچەیە چۆنە و پۆلیسی کەمی لێیە". 
 
ئێف بی ئای دەڵێت، دوای گەڕانی کۆگایەک کە لەلایەن هارونەوە خاوەنداریێتی دەکرا دەرکەوتووە ئەو پلانی دروستکردنی بۆمب، بۆردی کارەبایی و چەند پێویستییەکی دیکەی دروستکردنی بۆمبی تێدا دۆزرانەوە. هەروەها، لە بەشی مێژووی گەڕانەکانی لاپتۆپەکەیدا دەرکەوتوووە کە هاروون لە 2017ەوە پلانی دروستکردنی بۆمبەکەی هەبوو، چەند ئیمەیڵ و پەیامێکیشی لەو بارەیەوە بۆ چەند لایەنێکی دیارینەکراو ناردوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.