رووداو دیجیتاڵ
لە ویلایەتێکی ئەمریکا بڕیاردراوە بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ، هۆتێلێک بتەقێندرێتەوە.
ئیدارەی شاری ماکۆن بیب لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هۆتێلێکیان بە 4.5 ملیۆن دۆلار کڕی. هۆکاری کڕینی هۆتێلەکەش بۆ ئەوەیە لە ئاهەنگی شەوی سەری ساڵدا، وەکو چالاکییەکی جیاواز، بیتەقێنێتەوە.
سێشەممە 19-11-2024 ئیدارەی شارەکە کۆمپانیایەکیان راسپارد بۆ ئەوەی لە شەوی سەری ساڵدا هۆتێلەکە بتەقێننەوە. نرخی تەقاندنەوەی هۆتێلەکەش 2.6 ملیۆن دۆلارە.
لێستەر میڵەر، پارێزگاری شارەکە رایگەیاند "ئەم موڵکەمان بۆ ئەوە کڕیوە تاوەکو بیتەقێنینەوە."
هۆتێلەکە لە ساڵی 1970 بۆ یەکەمجار کراوەتەوە، بەڵام لەوکاتەوە نەیتوانیبوو قازانجێکی زۆر بکات.
لە ساڵی 1991 فەرمانگەی بانکیی نیویۆرک دەستی بەسەر هۆتێلەکەدا گرت و رایگەیاند 'ئەم هۆتێلە بەشێکە لە پیلانی پارەسپیکردنەوە و پەیوەندیدارە بە بانکی بازرگانیی نێودەوڵەتی'' ئەو بانکەی تۆمەتبار بوو بە یارمەتیدانی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق لە شاردنەوەی قازانجی نەوت دا."
هۆتێلە 16 نهۆمییەکە کە ناوی رامادا پلازایە، لە ساڵی 2017ـەوە داخراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ