کچە رەگەزگۆڕاوەکەی ئیلۆن مەسک داوای گۆڕینی ناسنامەی دەکات: نامەوێت لەگەڵ باوکمدا بژیم

21-06-2022
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کچە رەگەزگۆڕاوەکەی ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێسلا و سپەیس ئێکس کە رەگەزی خۆی لە کوڕەوە گۆڕیوە بۆ کچ داوای بۆ گۆڕینی ناسنامەی پێشکێش کردووە و گوتوویەتی، چیدیکە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ باوکیدا ناژی و ئارەزووی ئەوەی نییە پەیوەندیی لەگەڵیدا هەبێت.
 
منداڵە رەگەزگۆڕاوەکەی ئیلۆن مەسک کە ناوی خاڤیر ئەلێکساندەر مەسکە و تازە تەمەنی بووەتە 18 ساڵ، ئەمە تەمەنی رەزامەندییە لە کالیفۆڕنیا، لە مانگی نیسان داواکاریی لە دادگەی باڵای پارێزگای لۆس ئانجلس لە سانتا مۆنیکا بۆ گۆڕینی ناو و بەڵگەنامەی لەدایکبوونی پێشکێش کردووە و داوا دەکات ناوەکەی رەنگدانەوەی ناسنامەی رەگەزی نوێی بێت.
 
بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگە کە لە رێگەی PlainSite.org بە شێوەی ئۆنلاین بەردەستن، منداڵەکەی مەسک کە پێشتر ناوی خاڤیر ئەلێکساندەر مەسک بووە، داوای لە دادگە کردووە دانپێدانانی رەگەزی لە نێرەوە بۆ مێ بگۆڕێت و ناوە نوێیەکەی تۆمار بکات.
 
خاڤیر داوای کردووە ناوە نوێیەکەی بکرێتە "ڤیڤیان جێنا ویلسۆن،" لەسەر ناوی دایکی کە ناوی جەستن ویلسنە و ساڵی 2008 لە مەسک جیابووەتەوە، بڕیارە رۆژی هەینی دانیشتنی دادگە لەوبارەیەوە بەڕێوەبچێت.
 
مانگی ئایار و نزیکەی مانگێک دوای تۆمارکردنی بەڵگەنامەی گۆڕینی ناو و رەگەز لەلایەن منداڵەکەی مەسکەوە، مەسک پشتگیریی خۆی بۆ پارتی کۆماری راگەیاند، کە نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی پشتگیری لە کۆمەڵێک یاسا دەکەن کە مافەکانی رەگەزگۆڕاوەکان لە ویلایەتەکانی وڵاتدا سنووردار دەکات.
 
ئیلۆن مەسک لە ساڵی 2020دا لە تویتێکدا رایگەیاند، "من بە تەواوی پشتگیری لە ترانس [رەگەزگۆڕاو] دەکەم، بەڵام هەموو ئەم جێناوانە کابوسێکی جوانکارین."
 
ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە و بەپێی داتاکانی فۆربیس، ئێستا خاوەنی 231 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە. لەم هەفتەیەشدا سامانەکەی زیاتر لە 17 ملیار دۆلار زیادیکردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.