لە چین بازاڕی دۆزینەوەی هاوژین جمەی دێت

20-11-2023
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە دووەم پڕ دانیشتووترین وڵاتی جیهان، سەرقاڵیی ژیان، پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لەبیر بەشێک لە گەنجان بردووەتەوە. کێشەیەک بەهۆیەوە لە شارە گەورەکانی وەک بەیجینگ، شەنگەهای، گوانگژۆ و چێنگدو بازاڕی هاوژینی پێکهێنراوە کە بە "ماریج مارکێت" ناسراوە.
 
دایکان دێنلە رێگەی ئەو بازاڕەوە هاوژینێک بۆ کوڕەکەیان دەدۆزنەوە. زۆر جار کوڕەکانیان کار، خانوو و ئۆتۆمبێلیان هەیە، بەڵام وا رۆچوونەتە نێو کار و کاسبی، هیچ بیریان لای ژنهێنان و پەرۆشیی دایکیان بۆ دیتنی نەوەکانیان نەماوە.
 
یۆلێ شی، ژنێکی خانەنشینە و هاتووە بۆ بازاڕەکە، ئەو دەڵێت، "کوڕەکەم کاری سەربەخۆی خۆی هەیە، خانوو و ئۆتۆمبێلی خۆی هەیە و لە بەریتانیا خوێندنی تەواو کردووە".
 
هەر کەسێک دەیەوێت و بەدوای هاوسەردا دەگەڕێت دەتوانێت بچێتە ئەو بازاڕە و کەسی گونجاوی خۆی هەڵبژێرێت، یاخود تایبەتمەندی و داواکارییەکانی خۆی بهێنێت و لێرە دایبنێت بۆئەوەی کەسی گونجاو بیدۆزێتەوە.
 
زۆر کەس هەیە کە تایبەتمەندی زۆر بەرزی هەیە و داواکاری زۆری هەیە، بەڵام ئەگەر کەسێک تایبەتمەندی باشی هەبێت بێگومان لێرە دەتوانێت کەسێکی گونجاو بدۆزێتەوە.
 
جگە لەوەی دایک و باوکان بۆ دۆزینەوەی هاوژینێکی گونجاو بۆ رۆڵەکانیان سەردانی پارکەکان یان ماریج مارکێتەکان دەکەن، دەیان ماڵپەڕی تایبەتیش بۆ دۆزینەوەی هاوژین دامەزراون.
 
شیان هی، مەیکەپ ئارتێست لە چین و دەڵێت، "ئێستا گەنجەکان بەهۆی ئەوەی پەستانێکی زۆری کاریان لەسەرە یاخود کاتی بەتاڵیان کەمە، ناتوانن بە ئاسانی کەسێک بۆخۆیان بدۆزنەوە بۆیەش باوانیان نیگەران دەبن لە حاڵی رۆڵەکانیان و هەوڵدەدەن کەسێکیان بۆ بدۆزنەوە، هیوادارم کە ئەوان بتوانن بەخێرایی کەسێکی باش بۆ ژیانی خۆیان بدۆزنەوە".
 
هەرچەندە چین بە وڵاتی تەکنۆلۆجیا و پێشکەوتن ناسراوە بەڵام هێشتا هەندێک نەریتی کۆن و نەگۆڕ ماون، لەوانەش پێویستیی رەزامەندی دایک و باوک بۆ هەڵبژاردنی هاوژین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێک هەن نە بە پەسندکراوی خانەوادەکانیان رازین و نە بڕوایان بە هەڵبژاردنی ئۆنلاین هەیە.
 
بەیا چێن، فەرمانبەرە لە چین، باس لەوە دەکات، "من پێموایە ئەو رێگایە رێگایەکی زۆ کۆنە، من خۆم ناتوانم بەو رێگایە و بەو شێوازە کەسێک بۆ ژیانی خۆم بدۆزمەوە، ناتوانم رێگە بدەم کە دایک و باوکم یارمەتیم بدەن لە دۆزینەوەی هاوژینێک بۆ ژیانم. سەرەتا لەبەرئەوەی پێموایە ئەو رێگایە رێگایەکی گونجاو نییە و بێگومان دەکرێت لەناو ئەو تایبەتمەندیانەی کە دەیاننووسن شتی ناڕاست هەبێت، لەوانەیە بەهەدەردانی کاتی خەڵکانی دیکە بێت".
 
لە چین زیاتر لە 70 ملیۆن کەس هێشتا سەڵتن، لەم ژمارەیەش نزیکەی 40 ملیۆنی لە رەگەزی مێن. ئامارێک کە دۆخی دارایی و زیادبوونی ویستی تاک ژیانی وادەکات رۆژ دوای رۆژ زیاتر هەڵکشێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.