پلانی نوێی بەریتانیا بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆچبەران: هێزێک دروستدەکرێت و بەسەر قاچاخچییاندا دەدەن

20-07-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر لەدوای پەڕینەوەیان لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا. وێنە: AFP
ژمارەیەک کۆچبەر لەدوای پەڕینەوەیان لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا. وێنە: AFP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەنیا ئەم هەفتەیە نزیکەی 1000 کۆچبەر بە بەلەم لە فەرەنساوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا. وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا رایگەیاندووە، پلانێکی نوێیان هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆچ لەڕێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە.
 
لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا 956 کۆچبەر بە بەلەمی بچووک و لەڕێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا. وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، 17 بەلەم ئەو نزیکەی هەزار کۆچبەرەیان لە فەرەنساوە گەیاندووەتە ئەوبەری ئاو.
 
گوتەبێژێکی وەزارەتەکەی بەریتانیا، کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە، دەڵێت، "دەمانەوێت کارێک بکەین ئەو پەڕینەوە مەترسیدارانە بە بەلەمی بچووک کۆتاییان پێبێت."
 
وەکو گوتەبێژەکە باسی دەکات، "حکومەتی نوێی بەریتانیا بڕیاریداوە دامەزراوەیەکی نوێ بەناوی (فەرماندەیی ئاسایشی سنوور) دابمەزرێنێت، کە کۆکەرەوەی دامەزراوەی هەواڵگری و ئاسایشی بەریتانیا بۆ پاراستنی سنوورەکان دەبێت."
 
دامەزراوەکە سەدان ئەفسەری نوێ وەردەگرێت و ئامادەیان دەکات بۆئەوەی وەکو چۆن هێزەکانی دژەتیرۆر دەستوبرد کار دەکەن، ئاواش ئەو هێزە نوێیە بەسەر قاچاخچییاندا دەدەن و وەکو گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، "چیدیکە ناهێڵن بە ملیۆنان پاوەند لە قاچاخچێتیدا قازانج بکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی چالاکییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ رووداو: بەرهەمدارن

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ستایشی پڕۆژەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و بە "بەرهەمدار" ناوی بردن. زاخارۆڤا لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە دەڵێ، دەبێت ئەو ناوچەیە بگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی یاسایی سووریا و مامەڵەی بازرگانیش تەنیا لە رێگەی حکومەتی دیمەشقەوە دەکرێ