دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داخستنی وەزارەتی پەروەردەی واژۆکرد

دوێنێ کاژێر 11:42
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری داخستنی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی واژۆکرد، بەڵام تاوەکو کۆنگرێس پەسندی نەکات، جێبەجێ ناکرێت. ترەمپ دەیەوێت هەر ویلایەتێک پەروەردەی تایبەت بە خۆی هەبێت.
 
رۆژی پێنجشەممە 20-03-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری جێبەجێکاریی داخستنی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵیی ئەمریکای واژۆکرد. ئێستا پەسندکردنی بڕیارەکە لەسەر کۆنگرێسی ئەمریکا وەستاوە.
 
پێش واژۆکردن، ترەمپ گوتی: "ئەمریکا زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە پارە لە قوتابییەکانی خەرج دەکات، کەچی لەڕووی سەرکەوتنەوە لە خواری خوارەوەی لیستەکەین."
 
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، "داخستنی وەزارەتی پەروەردە دەرفەت بە منداڵان و خێزانەکانیان دەدات کە لە سیستمێک رزگاریان بێت کە شکستی هێناوە. ئەمڕۆ، نمرەکانی خوێندنەوە و بیرکاری ئەمریکی نزیکن لە نزمترین ئاستی مێژوویی. هەڵسەنگاندنی نیشتمانیی پێشکەوتنی پەروەردەیی ئەم ساڵ دەریخستووە کە 70٪ـی قوتابیانی پۆلی هەشتەم لە ئاستی پێویستدا نین لە خوێندنەوە و 72٪یان لە ئاستی پێویستدا نین لە بیرکاریدا."
 
سەرۆکی ئەمریکا کە لە 20-01-2025ـەوە دەستبەکاربووە، گوتی: "داخستنی وەزارەتی پەروەردە بەشێوەیەکی بەرچاو جێبەجێکردنی بەرنامەکان لە خوێندنی باڵا باشتر دەکات. ئێستا وەزارەتی پەروەردە بە بڕی زیاتر لە 1.6 تریلیۆن دۆلار قەرزی قوتابییان بەڕێوەدەبات. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەرنامەی فیدراڵی بۆ یارمەتیدانی قوتابییان بە قەبارەی یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی وڵاتە، وەک کۆمپانیای دارایی وێڵز فارگۆ. بەڵام سەرەڕای ئەوەی وێڵز فارگۆ زیاتر لە 200,000 فەرمانبەری هەیە، وەزارەتی پەروەردە کەمتر لە هەزار و 500 فەرمانبەری لە نووسینگەی یارمەتیدانی قوتابییانی فیدراڵی هەیە. وەزارەتی پەروەردە بانک نییە". 
 
ترەمپ گوتی: "دواجار ئەرکە سەرەکییەکانی وەزارەتی پەروەردە دەتوانرێت و دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ ویلایەتەکان."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گوتاری شیفا بارزانی لە نەورۆزی کۆڵن

سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی: بانگەوازی یەکگرتن بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان دەکەین

ئاهەنگی نەورۆزی ئەم ساڵ لە کۆڵن لەژێر دروشمی ''شان بە شان، پێکەوە، یەکگرتن بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان'' بەڕێوەدەچێت. شیفا بارزانی دەڵێت: ''ئەمە پەیامێکی روونە بۆ هەر کوردێکی دڵسۆز کە لەم کاتەدا بەهێزتر لە جاران پاڵپشتی لە رۆژئاوای کوردستان بکات.''