پەرلەمانی ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە

18-10-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
نیشانەکردن ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا لە دانیشتنێکی تایبەتدا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 18ـی تشرینی یەکەمی 2023،  بە ئامادەبوونی 672 پەرلەمانتار، پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا کۆبووەوە و 560 پەرلەمانتاریان دەنگیان بە مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق بۆ ساڵێکی دیکە دا.
 
هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، 108 ئەندام پەرلەمان بە 'نەخێر' دەنگیان دا، لەگەڵ چوار ئەندام پەرلەمان بێلایەن بوون و دەنگیان نەداوە. 
 
 
رۆژی 13ـی ئەیلوولی 2023 حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ئەرکی سوپای وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ یەک ساڵی دیکە درێژبکاتەوە.

 

سوپای ئەڵمانیا لە ساڵی 2014ـەوە ئەندامی کارای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە و، نزیکەی 250 راوێژکاری سەربازیی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە. 
 
ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق بریتییە لە:
 
- راهێنان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
- هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
- کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری لەبارەی جموجۆڵەکانی داعش و پێدانی ئەو زانیارییانە بە پێشمەرگە و سوپای عێراق.
- دابینکردنی سووتەمەنی بۆ فڕۆکەکانی ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
 
 
بەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیا، هێزەکانی ئەو وڵاتە تاوەکو 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا دەمێننەوە. 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی مۆزەکە لە مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە. وێنە: AP

مۆزێک بە 6.24 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە بڵاویکردەوە، مۆزێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 6.24 ملیۆن دۆلار [شەش ملیۆن و 240 هەزار دۆلار] فرۆشرا.