بەڤیدیۆ؛ پۆلیسێک سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی فەرەنسا شەرمەزار دەکات

18-06-2016
ئەحمەد عەبدوڵڵا
فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا
فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا
نیشانەکردن فرانسوا ئۆلاند فەرەنسا پاریس
A+ A-

رووداو - پاریس

فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا و مانوێل فالس، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە رووبەڕووی هەڵوێستێکی ناخۆش بوونەوە، کاتێک پۆلیسێک رەتیکردەوە تەوقەیان لەگەڵدا بکات، لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ماتەمینی بۆ ئەو دوو پۆلیسەی رۆژی دووشەممەی رابردوو لە ماڵەکانیاندا کوژران، لە شارۆچكەی مانیانفێل لە دەورووبەری پاریسی پایتەخت.

وا دەردەکەوێت پۆلیسەکە ویستوویەتی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر لاوازی حکومەت نیشان بدات بەرامبەر پاراستنی سەر و ماڵی هاونیشتمانیان، بەتایبەتیش بۆ پاراستنی هێزەکانی پۆلیس.

ئەوە لەکاتێکدایە مەراسیمەکە راستەوخۆ  رووماڵ دەکرا، کە لەلایەن خانەوادەی ئەو دوو پۆلیسە رێکخرابوو و، کۆمەڵێک لە هاوڕێکانیان و کەسایەتییە سیاسییەکان و بەرپرسانی پۆلیس ئامادەی بوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە