کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

ژینەر ستار

ژینەر ستار

01-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار01-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا دەڵێت، لەو 100 ملیۆن لیتر نەوتەی حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێ، هەفتەی داهاتوو لە قۆناخی یەکەمدا 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەنێردرێ. وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێ: سەرۆکوەزیران فەرمانی ناردنی نەوتەکەی دەرکردووە.


رۆژی یەکشەممە، 01ی تشرینی دووەمی 2026، سروە محەممەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "حکومەتی عێراق لەو 100 ملیۆن لیتر نەوتەی بڕیارە بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێ، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو قۆناخی یەکەمی دەستپێدەکات و نیوەی دەنێرێ."

سروە محەممەد دەڵێ، "ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمە نەوتییەکان عێراق (د. حسێن خرسان) قسەم کردووە و رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو قۆناخی یەکەمی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بەسەر ناوچە شاخاوییەکان دا دابەش دەکرێت."

ئەو پەرلەمانتارە گوتی، "جگە لەو 100 ملیۆن لیترە، رۆژی چوارشەممە 28ی تشرینی یەکەم، وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزیری نەوت کردووە 240 ملیۆن لیتر نەوت بۆ سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات."

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسم محەممەد عەبادی، وەزیری نەوت، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی راسپاردووە کە بە زووترین کات رێکارە پێویستەکان بگرنە بەر بۆ ئامادەکردنی پشکەکان.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی نەوت، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵدایە بۆ سووککردنی گوشاری دارایی لەسەر هاووڵاتییان لە وەرزی سەرما و بەفردا.

هەفتەیەکە دابەشکردنی نەوت لە شارەکانی عێراق دەستیپێکردووە و 200 لیتر نەوت بە 30 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتییان.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی یەک بەرمیل نەوت بەسەر سەرجەم خێزانەکاناندا دابەش بکات پێویستی بە 240 ملیۆن لیتر نەوتە.

سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر بە رووداوی گوت: "بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، نرخی بەرمیلێک نەوتی بازرگانی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 330 هەزار دینار."

سەلام عومەر، گوتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە رووداوی گوت: "هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ دابەشکردنی نەوت کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە رەوانەکردنی نەوتی سپی ئاگاداری نەکردووینەتەوە."

 

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت
کوردستان23-11-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: یەکێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کردووە، بەڵام ئێستا ناکرێت

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە
کوردستان23-11-2026

خانەنشینانی کرماشان و سنە گردبوونەوە

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە