ترەمپ: دەمانەوێت لەبارەی تاڵیبان لەگەڵ ئەفغانستان بگەینە رێککەوتن

17-08-2019
هۆشەنگ دارا
نیشانەکردن ترەمپ تاڵیبان
A+ A-

رووداو - هەولێر 

دۆناڵد ترەمپ لە توویتێکدا رایدەگەیێنێت، ئەگەر بگونجێت دەیانەوێت لەگەڵ ئەفغانستان لەبارەی تاڵیبانەوە بگەنە رێککەوتن. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ راوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەنجامدا و دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەش لە توویتێکدا باسی لەوە کرد، دەیانەوێت لەگەڵ ئەفغانستان لەبارەی تاڵیبانەوە بگەنە رێککەوتن.

رێککەوتنی ئەمریکا و تاڵیبان بە ئەگەرێکی زۆر دەبێتە هۆی کشانەوەی زۆرینەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و کۆتایی بە درێژترین ئامادەیی سەربازی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی دەهێنێت.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، زاڵمای خەلیلزاد، نووێنەری تایبەتی رێککەوتنی ئەفغانستان و جینا هاسپل بەڕێوبەری ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا بەشداربوون.

ترەمپ لە توویتەکەیدا ئەوەشی گوتووە، زۆرێک لەو لایەنانەی لە ماوەی 19 ساڵدا لە بەرەی دژی شەڕبوون دەیانەوێت رێککەوتن بکەن. 

لە ساڵی 2001 ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و کۆتایی بە دەسەڵاتی تاڵیبان هێنا، بەڵام لەو کاتەوە تووندوتیژی لەو وڵاتە بەردەوامە و دەیان هەزار کەس کوژراون.

تاوەکو ئێستا هەزاران سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان ماونەتەوە، ئەوەش بە درێژترین شەڕ لە مێژووی ئەمریکا دادەنرێت، بۆیە ئەمریکا دەیەوێت هەزاران سەربازی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە، بەڵام دڵنیایی دەوێت لە چەکدارەکان کە لەگەڵ قاعیدە یەکناگرنەوە و رێگردەبن لە چەکداری دیکەی وەکو چەکدارانی داعش کە وڵاتەکە وەکو ناوچەیەکی ئارام بۆ خۆیان بەکاربهێنن.

تاڵیبان بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی ئیسلامیی سوننیی سیاسیی چەکدارە، کە هەندێک لایەن بە تووندئاژۆ وەسفی دەکەن. لە ساڵی 1994 دامەزراوە و حوکمی بەشێکی زۆری ئەفغانستانی کردووە، پاشان لە ساڵی 1996 دەستی بەسەر کابوول، پایتەختی وڵاتدا گرتووە تاوەکو ئەمریکا لە ساڵی 2001 لە حوکمی لادا. ئێستا هەیبەتوڵڵا ئاخوندەزادە ئەمیری تاڵیبانە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.