کچێکی کورد لە هێرشەكەی فەرەنسا بێسەروشوێنە

17-07-2016
ئەحمەد عەبدوڵڵا
نیشانەکردن نیس فەرەنسا
A+ A-

رووداو - پاریس

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، لە رووداوەکەی شاری نیسی فەرەنسا کچێکی کورد بەناوی شیلان تاوەكو ئێستا بێسەروشوێنە و تەنها جانتاکەی دۆزراوەتەوە.

هێشتا هەواڵی نوێ لەسەر رووداوەکەی شاری نیس بڵاودەکرێنەوە، رۆژنامەیەکی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە کچێکی کورد بەناوی شیلان، کە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و تەمەنی 19 ساڵە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی چووەتە شاری نیس لە فەرەنسا و لەو رۆژەوە هیچ هەواڵێکی نییە و تەلەفۆنی داخراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە رۆژنامە ئەڵمانییەکەدا بڵاوکراونەتەوە، کچەکە ناوی شیلانە و خوێندکارە، پۆلیس تەنها جانتاکەی دۆزیوەتەوە و گەڕاندوویەتییەوە بۆ خانەوادەکەی.

پۆلیسی فەرەنساش بڵاویکردووەتەوە، تاوەكو ئێستا لەو رووداوەدا 84 کەس گیانیان لەدەستداوە و  ناسنامەی 16 کەسیان دیارنییە، لەگەڵ برینداربوونی 202 کەس.

لەنێو بریندارەكانیشدا هەندێک کەس نەناسراونەتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەنێو ئەو کەسانە دابێت، کە هێشتا ناسنامەیان دیارنییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە