ئەنجامی راپرسییەک؛ زۆربەی ئەمریکییەکان لە سیستمی دیموکراسیی وڵاتەکەیان نیگەرانن

17-12-2023
لهۆن نەسرەدین
ناڕازیبوونی ئەمریکییەکان لە سیستمی دیموکراسیی وڵاتەکەیان
ناڕازیبوونی ئەمریکییەکان لە سیستمی دیموکراسیی وڵاتەکەیان
نیشانەکردن ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەو وڵاتەی بە زەویی دیموکراسیی ناسراوە؛ ئێستا بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی لە پاشەکشەی دیموکراسیی نیگەرانن. 
 
گاری فیڵدس، شرۆڤەکاری سیاسی لە ناوەندی راپرسی نۆرک دەڵێ "بەم دواییە راپرسییەکمان کرد و دەرکەوت 51٪ـی ئەمریکییەکان لە رەوشی دیموکراسیی وڵات نیگەرانن." 
 
سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی 2016 و بانگەشەکانی سەبارەت بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020، لەو هۆکارانەن کە تاڕادەیەک درزێکیان لەنێو کۆمەڵگەی ئەمریکی سەبارەت بە دیموکراسی دروست کردووە.
 
ئێستا 62٪ـی ئەمریکییەکان رەوشی دیموکراسیی وڵاتەکەیان بە گەڕانەوەی ترەمپ یان بایدن بۆ دەسەڵات دەبەستنەوە.
 
راپرسییەکە دەریخستووە، 87٪ـی دیموکراتەکان و 54٪ـی هاووڵاتییانی ئاسایی، گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی بە هەڕەشە لەسەر دیموکراسیی ئەمریکا دەزانن؛ ئەمەش بۆچوونێكە ترەمپ بە تۆمەتێكی دروستکراوی سەرکردایەتیی دیموکراتەکانی دەزانێت.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە ئەمریکییەکان دەڵێ "لەبیرتان بێت؛ ئەوە ئێمە نین کە هەڕەشە لە دیموکراسی دەکەین؛ ئەوە دیموکراتەکانن کە دەیکەن و دەیانەوێت ناومان بزڕێنن، لە کاتێکدا ئێمە بەرگری لە دیموکراسیی ئەمریکا دەکەین."
 
لە بەرامبەردا 82٪ـی کۆمارییەکان و 56٪ـی هاووڵاتییانی ئاسایی لەو باوەڕەدان دیموکراسیی ئەمریکا بە گەڕانەوەی بایدن سست و لاواز دەبێت؛ ئەگەرچی بایدن پێچەوانە بیر دەکاتەوە.
 
لە وەڵامی ئەو پرسیارە "ئەگەر ترەمپ خۆی بەربژێر نەکردایە، خۆت بەربژێر نەدەکرد؟" جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گوتی "پێموایە نەمدەکرد، بەڵام ئێستا کە ترەمپ هەیە، من ناچارم خۆم بەربژێر بکەمەوە، چونکە سەرکەوتنی ئەو هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسیمان."
 
ترەمپ ببێتەوە بە سەرۆک یان بایدن، بۆ 19٪ـی ئەمریکییەکان هیچ جیاوازییەک نییە، کە بە بۆچوونی ئەوان سیستمی دیموکراسیی ئەمریکا لە 10 ساڵی رابردوودا هێندەی پێویست زیانی بەرکەوتووە، کە بە لەکەدار ناوببرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی مایکرۆسۆفت لە پەکینی پایتەختی چین. وێنە: Reuters

مایکرۆسۆفت داوا لە ترەمپ دەکات لە هاککەرانی رووسی، چینی و ئێرانی بیانپارێزێت

سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت داوا لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات، رێکاری زیاتر بگرێتەبەر بۆ پاراستنی کۆمپانیا ئەلیکترۆنییە ئەمریکییەکان، لە هێرشە سایبیرییەکانی رووسیا، چین و ئێران.