10 خۆپێشاندەری راستڕۆ بەهۆی هێرشکردنە سەر پەناخوازانی شارۆچکەیەکی بەریتانیا سزادران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
کاردانەوەی خەڵک دوای خۆپێشاندانەکان
کاردانەوەی خەڵک دوای خۆپێشاندانەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچکەی رۆترهام لە نێوەڕاستی بەریتانیا هێشتا شوێنەواری هێرشی خۆپێشاندەرە راستڕۆکان بەسەر ئەو هۆتێلەوە دەبیندرێت کە پەناخوازانی تێدا دەمانەوە. دانیشتووانی ئەو شارۆچکە ئارامە، هێشتا شۆکی هێرشەکە بەرینەداون.
 
کڵایف وینگەیت، دانیشتووی شارۆچەکەکەیە، دەڵێت: "رووداوێکی زۆر گەورەتر بوو لەوەی چاوەڕێمان دەکرد، هەندێ کات ترسێنەریش بوو. کاتێک خەڵکەکە زبڵدانەکانیان دەسووتاند تاوەکو خۆیان بەنێو باڵەخانەکەدا بکەن، بەڵام ئەوە خۆپێشاندان نەبوو، کاتێک تۆ دەتەوێت باڵەخانەیەک بسووتێنیت و خەڵکیش لەنێو باڵەخانەکەدا بێت."
 
رۆژی 4ی ئاب لەنێو شەپۆلی خۆپێشاندانی راستڕۆکانی بەریتانیا، نزیکەی 750 خۆپێشاندەری تووندڕۆ هێرشیان کردە سەر ئەو هۆتێلە کە ژمارەیەک پەناخوازی تازەگەیشتووی بۆ بەریتانیا تێدا بوو.
 
خۆپێشاندەران بە مۆڵۆتۆڤ و بەرد و ئاسن هەڵیانکوتایە سەر هۆتێلەکە و کاتێکیش هێزەکانی پۆلیس گەیشتن بۆ کۆنترۆڵی دۆخەکە، خۆپێشاندەران هێرشیان کردە سەر پۆلیس و 51 کارمەندی پۆلیسیان بریندار کرد.
 
تاوەکو ئێستا 10 کەس لە تووندڕۆکان دەستگیرکراون و سزای زیندانیشیان بەسەردا سەپێندراوە.
 
گێڤن نیپەرس، دانیشتوویەکی دیکەی شارۆچەکەی رۆترهامە و دەڵێت، "ئەو ئاژاوەگێڕییە وایلێکردم هەست بە شەرمەزاری بکەم کە ئینگلیزم. ئەو خەڵکە روویان لێرە کردووە تاوەکو لەدەست سەرکوتکاری و نەهامەتی رزگاریان بێت، هاتوونەتە ئێرە تاوەکو هەست بە ئارامی بکەن، کەچی هێرش دەکرێتە سەریان و جارێکی دیکە دەیان ترسێننەوە."
 
خۆپێشاندانەکانی بەریتانیا و ئێرلەندای باکوور، کە پاساوەکەی کوشتنی سێ منداڵ بوو، شەش رۆژ بەردەوام بوو، چەندین دووکان و ناوەندی بازرگانی کە خاوەنەکانیان پەنابەر بوون سووتێندران. زیاتر لە هەزار خۆپێشاندەر دەستگیرکران و بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانیشەوە، زیاتر لە 130 پۆلیس بریندار بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پییاتۆنگتارن شینواترای کچی تاکسین شینواترا سەرمایەدار و سەرۆکوەزیرانی پێشووی تایلاند. وێنە: AFP

کچی سەرۆکوەزیرانی پێشووی تایلاند دەبێتە سەرۆکوەزیران

ئەو کچە سیاسەتڤانە سەرۆکی پارتی فوو تای تایلاندییە و سەرەڕای ئەوەی لەدوا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2023، سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا، بەڵام هاوپەیمانیی لەگەڵ چەند پارتێکی دیکە کرد و بوونە زۆرینە لەنێو پەرلەمان، بەوشێوەیەش پۆستی سەرۆکوەزیرانیان گرتەوەدەست.